کوڕی بەرپرسێکی گەورەی یەکێتی ڕفێنرا

لەلایەن ستاندار Posted on 378 جار بینراوە

ستانده‌ر

پەیامنێرمان لە ڕانیە پێی ڕاگەیاندین ماوەی ھەفتەیەکە “پێشەوا عبداللە مام علی” لەلایەن ھێزێکی سەر بە یەکەی حەفتا ڕفێنراوە.

بەپێی لێدوانی خزمەکانی بۆ پەیامنێرمان پێشەوا ھیچ تاوانێکی نەکردووە تەنھا جارجار پۆستو نوسینی ھەیە، بە فەرمانی فەرماندەی یەکەی حەفتا پێشه‌وا دەزگیرکراوەو ماوەی ھەفتەیەکە بەبێ فەرمانی دادوەر لە فەرماندەی یەکەی حەفتایە لە سلێمانی.

شایەنی باسە “عبداللەی مام علی” باوکی پێشه‌وا کاتیخۆی جێگری فەرماندەی گشتی و بەرپرسێکی گەورەو نوێنەری مام جەلال بووە.

 

Capture

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.