عفرین داستانێکی تری کۆبانێیە ! یان کشانەوەو ئابڕووچوونێکی تری تورکیایە

لەلایەن ستاندار Posted on 293 جار بینراوە
مەهدی کاوانى

دوا لێدوانی ئەمەریکی کە دەڵێ ئێمە مەعنی نینە بە ئەو دیو فورات . لێدوانی رووسەکانیش لەغە لەغی تێدایە . جارەک دەڵێن خەتای ئەمەریکیەکانە (مەبەست لێی دروست کردنی هێزی سوپای سەر سنوور ۳٠ هەزار کەسیەکەیە ) دەمەک دەڵێن بە کوردانمان گۆت ناوچەکە ڕادەستی سوپای سوریا بکەن ، قبوڵیان نەکرد دەمەک دەڵێن لە ڕێگای یەکێ لە نوێنەرەکانمان داوای کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکانمان کردووە بۆ ڕاوەستانی دەستدرێژی تورکیا . ئەردوگان دەڵێ ڕووسیاو بەشار ئەسەد ڕێیان پێداوین ، ڕژێمی سوریا دەڵێ ڕاست نیە . لە سەر ئەرزیش سەربازە رووسەکان لە عفرین کشاونەتەوە ، یانی بۆنی ئەوەی لێ دێت کە گلۆپە سەوزەکەیان بۆ تورکان پێ کردبێ . هەشن دەڵێن گلۆپە پێکراوەکە سەوز نیە بەلکو زەردە یانی سنوور دارە . وتە بێژەکان هەر یەکەو بە جۆرێک قسە دەکەن . نەیارانی کوردی دەڵێن ئەگەر ئەو ناوچانە بکەونە ژێر کۆنترۆلی تورکان ، مانای لە گڵ نانی خەونی لە دایک بوونی کیانی کوردیە . هەشن دەڵێن دووبارە بوونەوەی شکستی باشوورە دوای ڕیفراندۆم و ۱٦ ی ئۆکتۆبەر . هەشن دەڵێن تێوەگلانێکی چاوەڕوان نەکراوی بۆ ڕژێمی ئاکەپە ، لێدەکەوێتەوەو پێیەوە تووشی شەڕی ئیستنزاف دەبیت . با لە ئەمەریکیەکانەوە دەست پێ بکەین کە دەڵێن ئێمە مەعنی نینە بە شەڕی ئەو بەری فورات یانی شەڕەکە لەو شوێنەیە کە کەوتۆتە ناو بازنەی قەلەم ڕەوی ڕووسی و دەبێ ئەوان بیر لە چارەسەری بکەن ، هەروەها مانای ئەوەش دەگەیەنێ کە ئەگەر سنووری شەڕەکە بۆ دیوی بازنەی قەلەم ڕەوی ئێمە درێژ بێتەوە ، لە تورکان قبوڵ ناکەین . کە هەندێ کەس دەڵێن گۆڕینەوی ئیدلبە بە عەفرین ، ڕێی تێ دەچێ و ناچێ ، ئایەکە ، لەوەوە دەست پێدەکا کە ڕووسەکان بە بەردەکی دوو کێشکە بکوژن لە لایەکەوە ناوچەی ئیدلب بۆ ڕازی کردنی بەشار ئئەسەد لە بن دەستی ئۆپۆزسیۆنی بن دەستی تورکیا دەربێنن و لە لایەکی تریش تورکیا زیاتر ڕاکێشنە ناو هاوپەیمانەتی خۆیان و لە ئەمەریکایان دوور کەنەوە . ناکەش چونکە کوردی وێندەرێ ئەو لوقمە ئاسانە نیە بە تورکان قوت بدرێ .

داستانی کۆبانێ هەندەی بە سەر نەچووە ، تا بەو زووەکەی لە بیر بکرێ . خۆشتان دەزانن شەڕڤانانی ئێستای عەفرین لە ڕووی ژمارەو تفاقی جەنگی لە گەڵ سەردەمی کۆبانێ ئاسمان و ریسمانە . دۆست و نەیارو دوژمنیش کە ئەو شتانە دەخەنە ناو باسەکانیان ، هەر وا دەڵێن ئەوە جگە لەوەی ناوچەی عفرین لە رووی پۆتۆگرافی زەویەکەی ، زۆر زۆر لە ناوچەی کۆبانێ سەختترو عاسێترە . هەشن دەڵێن تورکیای ئەردۆگان لەو ڕێگەیەی زیاتر هچی تری بە دەستەوە نەماوە ، شەڕ دەکا بڤەیە ناکا بڤەیە . دەکا دەزانی ئەوەی لە گەڵیان بەشەڕ دێت مل نادەن و ترسی تەپکەی رووسی و ئەمەریکشی هەر هەیە . ناکا ناوچەیەکی هەرە فراوانیان بە فرۆکەخانەکەشەوە لێیان ستاندوونەتەوەو هەندەی نەمایە خۆی و دەست و پێوەندەکانی لە ئدلبیش دەرکرێن .

ڕەنگە بڵێن با بە تەواوەتی ئابڕوومان نەچی لە عفرین شتەک بە شتەکی بکەین . خۆ ڕای ناوخۆی تورکیاش ئەگەر ئاکەپە حزبێکی یەکگرتووش بێت ئینجا شەقامی تورکی بۆ دووبەرەی قەوارە یەکسان لێ هاتووە لەونەی لە گەڵ ڕژێمن و ئەوانەی دژینە . ئەدی ئەگەر ئاکەپە ببیت بە دووبەش لە ناو دوکەوانە بەرەی عەبدولا گۆل وداود ئۆغلۆ و ……… دەشڵێن لە هەلبژاردنی دادێ خەونی ئەردۆگان هەتا لە ناو دەنگدەری ئەکەپەش لە کوژانەوە نزیکە . ئێ خۆ دەبێت ئەردۆگان گەمەیەک بکات و بە تورکان بڵێت ئەگەر ڕێ لە خەونی لە دایک بوونی دەولەتی کوردی نەگرین ، بە دوایەوە هێدی هێدی تورکیا ڕۆژی لێ ئاوا دەبێت . سنووری شەڕەکەو مەودای فرینی فرۆکەکانی تورکی بە ئاسمانی شەڕەوە مەودا دارە .

ئەگەر ئەمەریکیەکان لێنەگەڕێن بۆ دیوی لای خۆیان پێ دزە بکەن و ڕژێمی بەشار ئەسەدو بگرە رووسەکانیش ڕەنگە ئەوە لە تورکان قبوڵ نەکەن نەک هەر زیاتر لەو سنوورەی بۆیان دانراوە پێدزە نەکەن بەلکو ناشهێڵن تورکیا کۆنتڕۆلی بگاتە ئەو شوێنانە کە بتوانێ لەم و شەمل بە هێزەکانی و ئەوانەی لە ناو خاکی سوریا لە بەرەی نوسرەو ئەنسارو شام لە گەلینە . ئیدی ناشزانین یەپەگە تا چەند ئەندازەو پێکردنی گلۆپی سەوزی ئەمەریکاشی دەوێ لە فراوانکردنی شەرەکەو بەکار هێنانی ئەو چەکە ئەمەریکیانەی کە لە بن دەستیاندایە ، کە ئەعزازو جەرابلوس و تەواوی ئەو شوێنانە کە لە گەڵ سوپای تورکیا لە تەماسن و بە درێژایی سەدان کیلۆمەتر دەبێ . ئەو گلۆپە سەوزە ئەمەریکیە بۆیان پێ بکرێ ، بۆ تورکان کارەساتە . لە ڕووی سیاسیشەوە پێم وانیە نە ئەوروپا وە نە ڕووسیا وە نە ئەمەریکا بتوانن بڵێن کوردان تاوانبارن . بۆ ڕووسیاش عەیبەیەکی گەورەیە کە هاوکار بووبێ لە گەڵ کوردان لە شەڕی دژی داعش و ئێستاش لە دژیان تورکیایان تێ بەر بدات .

کۆبوونەوەکانی ئەستانەو ئەوانەی بە دواشیانەوە دێت تێیدا پشکی شێر بەر ڕووسەکان دەکەوت بۆ چارەسەری ئاشتیانەی هێزە سیاسی و شەڕکەرەکانی ناوچەکەو بێگوومان ئەگەر شەڕەکە درێژە بکێشی یانی ڕۆلی رووسیا لە چارەسەری ئاشتیانە شکست دەهێنێ . ڕەنگە ئەمەریکیەکانیش مورتاح نەبن لە ئەو زنجیرە کۆبوونەوانەی کە پێشتر لە ئەستانەو شوێنی تر ئەنجام دراون و بیانەوێ پشکی زیاتریان لە ناوچەکە بەر بکەوێ و لە ڕێگەیەوە حەز بکەن مادام شەڕەکە دیوی بازنەی ڕووسی گرتۆتەوە درێژە بکێشێ . کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی ئاسایشیش لە سەر داوای فەرەنسا لە سەر دۆخی شەڕ لە تورکیا ، ڕەنگە هەندەک شتی تر لە سیاسەتی وڵاتە بەهێزەکان لە گەڵ خۆی بێنێ و با چاوەڕوان بین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.