چەمکی دەوڵەتداری لای ئێمە و ئەوان “شەڕی دوو مۆدێل”

لەلایەن ستاندار Posted on 407 جار بینراوە

ڕزوان مەنمی

کاتێک دەمانەوێت باسی دەووڵەت و ستراکچەر و ماھیەتی دەووڵەت بکەین ، ئەوا بێگومان دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ئەو داواکاریە سادە و ساکارانە کە میلەتەکەمان ، مێژوویەکی دوور و درێژی لە تەک ھەیە ، کە پێیان وابوە دەوڵەت کۆتایی بەو زەبرو زەنگ و مێژووە خوێناوییان دەھێنێت ..!
ئەو بەھەشتە بووە ھەمیشە خەونیان پێوە بینیوە ، بەڵام تا ئێستاش نەیان پرسیوە ئەو دەوڵەتەی کە خواستیانە ، نیشتمانەکەی بۆ کێ یە …؟
قسە کردنی سیاسیەکان لەسەر دەوڵەت ، ئەو درۆ گەورەیە بووە ، کە ھەمیشە کۆمەڵگا مێگەلەییەکانیان پێ پێش داوەو قسە کردن بوە لەسەر سیاناو …!
لە دوونیایی دوای ڕاپەڕینشماندا زۆرترین درۆ بە ناو دەوڵەتەوە کراوە ، بە ئەندازیەک مەگەر بەس پیاوانی کڵێسەکان ئەوەندە درۆیان بەدەم خوا کردبێت .
ئەوەی من ئەمەوێت ئاماژەی پێ بەم ، لە ئێستادا دوو جۆر مۆدێل کار لەسەر دەوڵەت ئەکەن .
مۆدێلی یەکەم….
پارتی سەرۆکایەتی ئەکات تا ئەندازەیەکش ، ھەندێ لە خەڵکی پێ چەواشەکراوە و بەشێک لە دووکاندارە سیاسیەکان لە دەوری کۆ بونەتەوە ، ئەم مۆدێلە زۆرترین قسەی لەسەر کردوە و کەمترین کاری بۆ کردوە ، لە ھەندێ شوێندا لە بارشی بردوە .
ئەو دەوڵەتەی پارتی و شوێن کەوتوانی ئەیانەوێت ، ئامرازێکە بۆ سەرکوتگەرایی زۆرینەی کۆمەڵگا ، وەک ئایدۆلۆژیایەکی سەرکوتگەرایی قبوڵیانە .
دەوڵەتێکیان ئەوێت تێیدا تاک لە ژێر چاودێری دا بێت و کۆمەڵگا مێگەل بێت ،
دەوڵەتێک خۆیان خانەدان و گۆمەڵگا کۆیلەیان بێت و تەحەکوم بەھەموو شتێکەوە بکەن .
تاکە ھێزی بڕیاردەر خۆیان بن و لەدەرەوەی بیرکردنەوەی خێڵەکیان ھیچ بیر کردنەوەیەک بە شەرعی نازانن ،
دەووڵەتێکیان ئەوێت کۆمەڵگا کۆیلەیان بێت و بە پێی یاساو دسپلینەکانی ئەوان ھەڵسوکەوت بکات و نەچێتە دەرەوەی دەمارگیری خێڵەکیانەوە .
مۆدێلی دووەم …
ئەم مۆدێلەیان کە بزووتنەوەی گۆڕان ڕێبەری دەکات و پێی وایە دەوڵەت بنیات ئەنرێت ڕاناگەیەندرێت و؛ وەک بەشێک لە چەواشاکاری و کوشتنی کاتش کاری لەسەر ناکات و؛ پێی وایە :
قەڵەم دەوڵەت و یاساکانی بونیا ئەنێت و سەربازەکانی پارێزەری دەکەن و پێویستە بنەماکانی بچەسپێندرێت و بونیاد بنرێت ، دەوڵەتێک تێیدا ئاسایشی نەتەوەیی پارێزراو بێت و بەھاو بەرژەوەندیە نیشتمانی و کلتوریەکان و سەقامگیربوون لەسەرووی بەرژەوەندی ، یاساکانی خێڵ و ھۆز و تیرە و بنەماڵەوەبێت و پەیوەندیەکی پتەو لە نێوان تاک و کۆمەڵ و دەسەڵات ھەبێت و ئازادیەکانی تاک و خواستەکانی کۆمەڵگاش پاریزراوبێت .
دەوڵەتێک خاوەنی ناسنامە بێت و ئینتمایی تاکش لە خێڵەوە بۆ دەوڵەت بگۆڕدرێت ، ئاسایش و ئارامی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی ئامادەگی ھەبێت .
دەووڵەتێک لە خزمەتی خەڵکدابێت، نەک تاک خزمەتکاربێت ، دەسەڵات و بەرپرسیارێتی شان بەشانی یەکدی ھەنگاو بنێت ، دەوڵەتێک کە دەبێت خەباتی یاخی بوون و شۆڕش گێڕی بچێتە بۆتەی یاساو حکومەتی شارەوە …!
دەوڵەتێک دەسەڵاتی سەربازی و سیاسی بگۆڕدرێت بۆ دەسەڵاتی مەدنی و یاسایی .
ئالێرەوە دەگەینە ئەو دەر ئەجامەی لە بنچینەدا شەڕی بزووتنەوەی کۆڕان ، شەڕی دوو جۆر مۆدێلە ، نەک شەڕی دەسەڵات و مەنسەب و کورسی !

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.