ھەڵوێستی پەرلەمان لەسەردەمی د.یوسف محەمەد بەرامبەر خەباتی رۆژئاڤا

لەلایەن ستاندار Posted on 380 جار بینراوە

فەرمان ڕەشاد

٢٠١٤ کە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ ی پەرلەمانی کوردستان بو بۆیەکەمجار گەنجێک لە دەرەوەی پارتی و یەکێتی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی وەرگرت کە د.یوسف محەمەد سادق بو.

لەو قۆناغە نوێ یە دوو بڕیاری یەکجار گرنگ لە پەرلەمانی کوردستان بۆ پاڵپشتی لە خەباتی رۆژئاڤا دەرچوو کە بۆ یەکەمجار بو لە مێژوی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لەو شێوەیە دەربکرێت.

یەکەمیان بڕیاری ژمارە (٢٤) بو کە لە مانگی ١٠ی ٢٠١٤ تیایدا پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی وەک یەکەم لایەن دانی بە کانتونەکانی رۆژئاڤای کوردستان نا وەک دەسەڵاتی خۆبەرێوەبردن لەو بەشەی کوردستان و، داوای کرد حکومەتی ھەرێم بە فەرمی مامەڵەیان لەگەڵ بکات، ئەو بڕیارە یەکجار پێویست بو بۆ رۆژئاڤا بۆ ئەوەی بکەوێتە سەر پێی خۆی و، پەیوەندیە دەرەکیەکانی بنیات بنێت.

دووەمیان بڕیاری ژمارە (٢٨) ئەویش لە مانگی ١٠ی ٢٠١٤ کە پەرلەمانی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕی بۆ ئەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشداری لە بەرخودانی رۆژئاڤا بکات بۆ پارێزگاری کردن لە کۆبانێ، ئەو بڕیارەش بوە مایەی خۆشحاڵی گەلی کورد لە ھەر چوارپارچەی کوردستان و، پەرلەمان بوە ئامرازی ئەو یەکخستنی خەبانە لە نێوان پارچەکانی کوردستان.

دڵنیام ئەگەر لەو دۆخەی کە ئێستا عەفرین تێی کەوتوە د.یوسف سەرۆکی پەرلەمان بوایە و، رێگری لێنەکرابوایە کاری بۆ ئەوە دەکرد بڕیارێکی تری پێویست بۆ پاڵپشتی خەبانی گەلی رۆژئاڤا لە پەرلەمانی کوردستان دەربچوێندرایە، ئەوەش ئەوە دەردەخات پەرلەمان لەسەردەمی ئەو گوزارشتی لە ئیرادەی گەلی کورد دەکرد لەھەموو پارچەکان، نەوەک وەک ئێستا کە تەنھا گوزارشت لە ویستی حیزبە دەسەڵاتدارەکان دەکات و، ئاگای لە ئەرکە مێژوویەکانی خۆی نەماوە.

 

Image may contain: 5 people, people standing and suit

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.