ستاندەر
عەدنان کەرکوکی وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکوک ڕایدەگەیەنێـ ئەگەر ئەو دەسەڵاتە عەسکەریە لە کەکوک کۆتایی پێبھێندرێت و بەھاوبەشی ئەو شارە بەرێوەببرێت ئەوا ئامادەن بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن.
ناوبراو بۆ دوارۆژ وتیشی ئەگەری ئەوە ھەیە حەشدی شەعبی و ھێزە ئەمنیەکان دەستوەردان لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بکەن.
جێ ی باسە پێشتر پارتی رایگەیاندبو ئەوان ئامادە نین بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان بکەن لە ناوچە دابڕاوەکان، دواتر رایانگەیاند لە موسڵ بەشدار دەبن و، ئێستاش رایدەگەیەنن لەکەرکوکیش بەشدار دەبن بەڵام بە مەرج.