یەکێتی…لەبەردەم ژانی لەدایک بوونی دووەم ڕێککەوتنی شوومدا

لەلایەن ستاندار Posted on 469 جار بینراوە

ڕزوان مەنمی

گەرچی لە ئێستادا یەکێتی وەک نوخبەیەکی سیاسی دوکاندار و ھەندێ جارش وەک گرووپێکی چەکدار دەردەکەوێت نەک وەک ھێزێکی سیاسی ، بەڵام لەگەڵ ئەوشدا کێشەی ھەرەگەورەی یەکێتی ئەوەیە نەیتوانیوە مۆدێلێکی نوێ و تەندروست پیشان بات ، یان دەست پێبکات و ھەنگاوێک لەخۆی ئەولاوەتر بڕوات، بەڵکو ھەرھەموو ھەنگاوەکانی ھەمان چارەنوسی پێشووتر لەگەڵ خۆیداھێناوە .

کاتێک بەرژەوەندی بنەماڵە و دەست ڕۆشتوان و باڵە زۆر و زەوەندەکانیان ، دەبنە بەشێک لە ئەجێندای کارەکانیان و ئاڕاستە کردنی سیاسەتی حزبیان ،
بە شێوەیەک ھەندێک گۆڕانکاریی سەتحی یان شۆردنی دەموچاوییان ، بۆ خەڵک بەدیاری دەھێنێت.
جارێک لە ژێر تایتڵی یەکڕیزی و جارێک وەک ڕێبەرایەتیکردنی کورد و جارێک وەک دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگاو و تەنانەت جارجارە بۆ یەکێتی ناو یەکێتیان و یا لە ژێر ناونیشانی گۆڕانکاری بۆیەکسانی و تەبایی، خەڵکی وەک باشترین دەستەمۆکراوی خۆی ، پێش خۆی داوە، بەڵام بەتێپەڕبوونی تەنھا چەند مانگێکی کەم، ڕووی راستەقینەی یەکێتی ئاشکرابووە و جارێکیتر ، خەڵکی نائومێد کردۆتەوە ، شەرعیەتی بە دیکتاتۆر و بەھەدەردانی سامانی ئەم ووڵاتە داوە ، تەنھا لە پێنا و بەرژەوەندیە کەسیەکانیان،
لە ئێستادا ئێمە لەبەردەم ژانی لە دایک بوونی دووەم ڕێککەوتنی شوومی ستراتیژی (ی..ن.ک)و(پ.د.ک) داین ، ڕێککەوتنێک کە بیرەوەری ئابڕوو بەر و بەربەری و یادگاری شووم و مێژوویەکی ترسناک و شەرمنمان لەگەڵیدا ھەیە ، ڕێککەوتنێک کە بووە کابووس و شێرپەنجە بۆ میلەتێک ، ڕێککەوتنک جگە لە دەستدانی سامانی ووڵات بەو جۆرە دڵتەزێنە و لە دەسدانی نیوەی خاک بەچۆکدادانی ئەزمونەکەمان بەو شێوەیەیی ئێستا دەیبینین و درووست کردنی دوو ھێزی مشەخۆر و ترسناک بۆ کورد بە دیاری نەھێنا ، ڕێککەوتنێک جگە لە نوخبەیەکی سەرمایەدار و ملیۆنێری ناماقووڵ لەژیر سێبەری کارەکتەری بەناو سیاسی ھیچی بەرھەم ناھێنا ، ڕێککەوتنێک ئابووری ووڵاتی ئیفلیج کرد و متمانەی نەھێشت ، ڕێککەوتنێک تا دێت مافیا و سیاسیەکان نزیکدەکاتەوە ، ڕێککەوتنێک دەیەوێت عەقڵ و بیرکردنەوە و بینین و بیستنمان لە قاڵب بدات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.