ناردنی بودجە لەلایەن بەغدادەوە سیاسەت، یان نیازپاکی ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 447 جار بینراوە

جەزا ئەحمەد فارس/توێژەری سیاسی

لەدوای بڕینی بوودجەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە، ھەرێم رووبەرووی قەیرانیکی گەورە بوویەوە بە شێوەیەک کە توانای پێدانی موچەی فەرمانبەرانی خۆی نەما بۆیە دەستی کرد بە پیادەکردنی سیستەمی پاشەکەوتی موچە.

ھەرێم لەپیادەکردنی ئەم سیستەمەش سەرکەوتوو نەبوو چونکە نەیتوانی نیومووچە وچارەکە موچەش لە کاتی خۆیدا دابین بکات بۆیە فەرمانبەران چەندین نیوموچە و چارەکەموچە شیان فەوتا، ئەمەش بارودۆخی ئابوری و دارای ھەرێمی کوردستانی توشی شکستێکی گەورە کردەوە بەشێوەیەک کە نزیک بوو لە داڕمانی تەواوەتی.

ئەمڕۆ بەرواری ٢٩/١/٢٠١٨ بەغداد بەناردنی بڕی ٢٥٠ ملیار دینار و لابردنی سزای سەربانکەکانی ھەرێمی کوردستان دوو پەیامی نیازپاکی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی لەگەڵ ھەرێم نارد.
قوڵبوونەوەی ململانێکانی نێوان مالکی و عەبادی تێروانینی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەگشتی کە لەگەڵ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغدادن کاریگەری لە سەر دانیشتنی ھەرێم و بەغداد دەبێت بە ئاسۆی چارەسەر ئەگەر بەشێوەیەکی کاتیشبێت.

کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی نایایەوێت لە پاڵ بوونی ئاڵۆزی لە سوریادا لە ناو عێراقیش ئاڵۆزی و لێکترازان ھەبێت لەنێوان کورد و حکومەتی ناوەندی عێراق.

ئەوەی کە جێگەی تێرامانە بریتیە لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ بۆیاسای بودجەی ٢٠١٨ ھەرلەھەمان رۆژی گەشتنی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی .

بەغداد پەیامی نیازپاکی گەیاندە ھەرێم بۆ ئاسای کردنەوەی پەوەندییەکانیان
دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد و دروستبونی قەیرانی دارای ھەرێمی کوردستان ، عێراق و ھەرێم ھەمیشە یەکتریان بەوە تۆمەتبار دەکرد کە خۆیان دەدزنەوە لە چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان.

لەسەرەتای ٢٠١٨ کاتێک دەستپێکی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەغداد دەستی پێکردەوە لەدوای راگەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سرکردنی ئەنجامی ریفراندۆم موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان کەوتنە ناو بارودۆخێکی دەرونی سەختەوە بە شێوەیەک کە نەیاندەزانی بروا بە لێدوانەکانی ھەرێم یان بەغداد بکەن سەبارەت بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە لایەن بەغدادەوە.

ئەمڕۆ بەرواری ٢٩/١/٢٠١٨ حکومەتی عێراقی فیدراڵ بڕی ٢٥٠ ملیار دیناری بە مەبەستی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی لە عێراقەوە گەشتە ھەرێمی کوردستان .

جگە لەناردنی بری٢٥٠ ملیار دینار بۆ ھەریمی کوردستان ھەر ئەمرۆ پەرلەمانی عێراقی بەزۆرینەی دەنگ بریاریدا کە سزا لە سەر بانکەکانی ھەرێمی کوردستان ھەڵبگیریت و لقەکانی بانکی ناوەندی دەست بکەنەوە بەکارەکانیان.

دوای ئەنجامدانی ریفراندم لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ حکومەتی پەرلەمانی عێراقی لە ٧ تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بریاریدا کە بانکی ناوەندی عێراق کارەکانی سەرجەم لقەکانی لە ھەرێمی کوردستان ھەڵپەسێرت و دراوی بیانی بە بانکە کانی ھەرێمی کوردستان نەفرۆشێت.

ئەکرێت ناردنی بری ٢٥٠ ملیار دینار و دەستکردنەوە بە مامەلەکردن لەگەڵ بانکەکانی ھەرێمی کوردستان لە لایەن بانکی ناوەندییەوە بە دوو پەیامی نیاز پاکی لە بەغدادەوە بۆ ھەرێم دابنێن و لە ئایندەیەکی نیزکیشدا لە سەر ئاستی باڵا ھەرێم و بەغداد دەستبکەنەوە بە گفتوگۆکانیان.

کاریگەری ململانێی نێوان عەبادی و مالکی لەسەر ئاسایکردنەوەی پەوەندییەکانی ھەرێم و بەغداد
مالکی و عەبادی وەک دوو کارەکتەری سەرەکی لە سەر گۆرەپانی عێراق کەوتونەتە ململانێ لەگەڵ یەکتری بۆ ئەوەی ھەریەکەیان بتوانێت لەھەڵبژاردنی ئایندەدات زۆرترین دەنگ و پاشان ھاوپەیمانێتی پێک بیەنێت بۆ بوون بە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

نزیک بوونەوەی مالکی لە کورد عەبادی نیگەران کردبوو بەو پێیەی دەکرێت کورد رۆلێکی گرنگ بگێرێت لە یەکلای کردنەوەی پرسی سەرۆک وەزیرانی ئایندەی عێراق ئەگەر بە شێوەیەکی یەکگرتوو برۆنەوە بەغداد.

ململانێکانی مالکی و عەبادی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق دەکرێت ھۆکارێک بن بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی عێراق لەگەڵ ھەرێم لەبەر ئەوەی عەبادی نایەوێت کە مالکی خراپی ئەم پەیوەندیە بەکار بیەنێت بۆ نزیکبوونەوە لە کوردەکان چونکە لەم کاتەدا شانسی بوونەوەی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ خولێکی تر لاواز دەبێت .

ھەرێمی کوردستان ئەگەر بە شێوەیەکی عەقلانی مامەلە بکات دەتوانێت سود لە ململانێکانی نێوان مالکی و عەبادی وەر بگرێت لەم قۆناغەدا.

عەبادی مەبەستیەتی ئەو بۆشاییە سیاسیەی کە لەنێوان ھەرێم و بەغداد دروستبووە بە بەرژەوەندی خۆی یەکلای بکاتەوە بەو پێیەی کە سەرنجی کوردەکان رابکێشێت بۆ پێدانی متمانەوە پێی بۆ بوونەوە بە سەرۆک وەزیران .

کاریگەری ژینگەی نێودەوڵەتی لە سەر ناردنی ھاوکاری لەلایەن بەغدادەوە بۆ ھەرێم
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی مەرجی بۆ عێراق ھەیە بە مەبەستی پێدانی قەرز بۆ پرۆسەی بونیاد نانەوەی عێراقی دوای داعش، مەرجە بنەرەتیەکەشی بریتییە لە ئاسایکردنەونەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و پشتگیری کردنی دارای ھەرێم بۆ رزگاربوون لە و قەیرانە دارای و ئابورییەی کە تێی کەوتووە چونکە ھەرێمی کوردستان لە لێواری شکست و کە وتندا.

لە پاڵ ھەوڵە کانی سندوقی دراوی نیودەولەتی دوێنی بە ٢٨/١/٢٠١٨ وەفدێکی باڵا کە نمایندەی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای دەکرد سەردانی بەغداد و ھەولێریان کردوەفدەکەی ئەمریکا کە پێک ھاتبوون لە (جۆن سلیڤان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمرکیا و دۆگلال سیلیمان باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و ئاندرۆ پیک یاریدەدەری وەزیری دەروەی ئەمرکیا بۆ کارو باری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئێرک مایەر جێگری یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا) لە کۆبونەوەکانیان لەگەل َ بەغداد و ھەولێر بەپێی ماڵپەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق داوای ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغداد یانکردووە.

ناردنی بری ٢٥٠ ملیار دینار لەلایەن عێراقە وە بۆ ھەرێم تەنھا د یەک رۆژ دوای سەردانی جێگری وەزیری دەروەی ئەمریکا دەرخەری ئەو راستییە کە ئەمریکییەکان لە گەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و بەغداد دن و نا یانەوێت لەوە زیاتر ھەرێمی کوردستان بچوکببێتەوە.

ماڵپەری کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستۆتە ڕوو کە سەردانەکە جێگری وەزیری دەروەی ئەمرکا بۆ عێراق یەکێک لەمەبەستەکانی ئاسایکردنەوەی پەوەندییەکانی ھەرێم و بەغدایە.

بە پێی ماڵپەری حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگرە کەی باسی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان ھەریم و بەغداد کراوە لە سەربنەمای دەستوری عێراقی ٢٠٠٥ بە شیوەی دیالۆگ ھەروەھا حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش پابەندی خۆی راگەیاندووە بە چارەسەر کردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغداد لەسەر بنەمای دەستور.

ناردنی موچەی ھاوکاتە لەگەڵ خوێندنەوە ی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ عێراق
ئەوەی کە جێگەی سەرنجە ناردنی بری ٢٥٠ ملیار دینار لە عێراقەوە بۆ ھەرێم ھاوکاتە لە گەڵ خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای بودجەی ٢٠١٨ لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە.

دوای ئەوەی کە لە کۆتای ٢٠١٧ نەتوانرا یاسای بودجە تێبپەرێنرێت بەھۆی ململانێی لایەنە ناکۆکەکانی ناو عێراق و لە نێوانیانیشا کورد ئەمرۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم پرۆژە یاسایە کرا بە بێ ئامادەبوونی کورد و سونەکان.

کورد و سونەی عەرەب زەرەر مەندی یەکەمن لە پرۆژە یاسی بودجەی عێراقی ٢٠١٨ بەو پێیەی لەم پرۆژە یاسادا بەپێی پێویست رەچاوی بارودۆخی ناوچە رزگارکراوەکانی دەستی داعش نەکراوە کە زۆرینەیان سونە نشینی عەرەبن و ھیچ بڕە پارەیەکی بەمەبەستی ئاوەدانکردنەوە بۆ تەرخاننەکراوە.

ئەم پرۆژەیاسایەش یەکەم پرۆژە یاسایە لە دوای روخانی رژێمی بەعسەوە (٢٠٠٣ ) کە پشکی کورد تیایدا زۆر کەمکراوەتەوە بە شێوەیەک کە جیاوازییەکی زۆر ھەیە لەگەڵ پرۆژەی یاسای بودجەی ساڵانی تر کە قبوڵکراون لە پەرلەمانی عێراقی، چونکە پشکی کورد لە %١٧ ەوە کەمکراوەتەوە بۆ ١٢,٦٥% ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێی دەستوری ھەمیشەی عێراقی ٢٠٠٥ پشکی کورد بە %١٧ دیاریکراوە .

ناردنی بری ٢٥٠ ملیار دینار لە لایەن ھەرێمەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی پێدانی موچەی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراقی ٢٠١٨ لەھەمان رۆژدا جێگەی پرسیارە

ئەکرێت ناردنی بری ئەو ٢٥٠ ملوێن دینارە وەک سیاسیەتێک لە لایەن بەغدادەوە بەکار بھێنرێت بەمەبەستی سەرقاڵکردنی شەقام و سیاسەتی کوردی پێوەی و لە پاڵیدا پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ تێبپەرێنرێت لە دانیشتنەکانی ئایندەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەش کورد لە روو ی ناردنی بودجە لە لایەن عێراقەوە توشی زەرەرێکی گەورە دەبێت ئەگەر گۆرانکاری لەم پرۆژە یاسایەدا نەکریت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.