ھەولێر داگیرکراوە…!؟

لەلایەن ستاندار Posted on 527 جار بینراوە

محمد غزالی

ھاوینی ٢٠٠٧ دوو کادری پارتی کرێکاران ـ پ،ک،ک ـ لە کاتی نانخواردنی ئێوارە، ھاتنە ماڵمان. دوای نانخواردن، داوای دوو جێگایان کرد وتیان ئێمە لە دەرەوە دەخەوین، ناچار کردمانن بە سێ جێگا و منیش لەگەڵییان چوومە دەرەوە، ئەو شەوە تا درەنگ زۆر قسەمانکرد، ئەوان بە فەخرەوە باسی قارەمانیێتی خەڵکی باشور و دەستەکەوتەکانییان دەکرد، بەڵام کە ھاتینە سەر باسی خۆسەری و دەوڵەتداری و پاشە ڕۆژی کوردستان، پێیان وابوو تا ھەولێر ئازاد نەکرێ ئەو مەسەلانە شیاوی باسکردن نیین…!! بە دەلیلی ئەوەی سەرخانی ئەم وڵاتە نەخراوەتە خزمەت ژێرخانەکەی، خەڵک تەمبەڵکراوە و زۆر شتی دیکە….. یەکێکییان گوتی: ئێوە پەروەردە و خوێندن و میدیا و…..ھتد کە ھەتانە جگە لە وەسف و مدح و سەنا ھیچی دیکەتان بۆ خۆتان و دەسەڵاتی ئیداری نییە، دەسەڵاتیش مەدح و سەنای پێ خۆشە، بەو نەێە وتی: (ئەگەر پشتی بیست سالێن دی ھون دەربازی قەیرانەکا نەتەوەیی،ئیداری، ئابووری، سیاسی، ھاتن، نکارن دەسەلاتێ خوە ڕەخنەداین بکەن، دەما کو دژمن ژ وە کۆم دبن ئەڤ حزبێن باشور بەلاڤ دبن، پشتی ھنگی نکارن داخازا ژ بەرپرسێن خوە بکەن و خۆ پیشاندان یان بایکۆتا زوڵمێ بکەن).

وێڕای ڕەتکردنەوەی قسەکانییان، لەدڵی خۆمدا لێیان پەست ببووم، دەمگووت وەرە بەشەر شەو و ڕۆژ بەم چیایانەوە، ئەمڕۆ لێرە و بەیانی لە شوێنێکی دی، کەچی ئەو ھەموو قسە زلانە……..

یەک زاراوە و یەک ڕستەی ئەم باسە بێنە و وەرە ٢٠١٨ دوای ١٠ساڵ:
١ـ زاراوەی(سەرخان و ژێرخان): تەحەدا دەکەم بەشی ھەرە زۆری کادیران و بەرپرسان، تەنانەت سکرتێران و مەکتەبی حزبەکانی باشور، گێزە و گونی کەڵەشێر و سەرخان و ژێرخان لە یەکتر جیا ناکەنەوە……!!

٢ـ ڕستەی (ھەولێر داگیر کراوە)، فەرموون سەیرکەن خەڵکی ناتوانن بێنە سەر شەقام، ئەم وتەنی: ناتوانن خۆپیشاندان یان بایکۆتی ھیچ زوڵمێک بکەن، تەنانەت لە نوێترین پێشھات، ٢٨ی ئەم مانگە واتا دوێنێ ڕێگە نەدرا خەڵکی بۆ پاڵپشتی و دەربڕینی نا ڕەزایەتی لە بەرانبەر لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین خۆپیشاندان بکەن، تەنیا بڵێن بەسە کورد کوژی…!! لە بەرانبەردا لەناو ھەولێر (ئایدن مەعروف و مونا و جەماعەت…..) بە ئاشکرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنەکان پاڵپشتییان بۆ تورکیا دەربڕیووە……!!! ئەمە وێڕای بەشێک لە جەماعەتی ئەنەکەسە…..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.