سەرکردەیەکی یەکێتی: سەردانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بۆ ئێران نیشانی دەدا ھەولێر پەندی لە سەرکێشییە شکستخواردووەکەی ریفراندۆم وەرگرتووە

لەلایەن ستاندار Posted on 405 جار بینراوە

ستاندەر

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت سەردانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و جێگرەکەی بۆ ئێران نیشانی دەدا کە ھەولێر پەندی لە سەرکێشییە شکستخواردووەکەی ریفراندۆم وەرگرتووە و لە ھەوڵی دروست کردنەوەی پرد دایە لەگەڵ ھەموو ئەو لایەنانەی کە ئەنجامدانی ریفراندۆمیان بە کارێکی باش نەزانیوە.

لە وتارێکی رۆژنامەوانی ناوبراو ھەروەھا دەڵێ پێشتر حکومەتی ھەرێم داوای لە ئەنکەرە کردبوو، فشار لەسەر بەغدا دروست بکا تاکو دەست بە وتووێژێکی بنیاتنەر لەگەڵ ھەرێمدا بکا. بەڵام کارتەکانی بەر دەستی ئەنکەرە ئەوەندە زۆر نین کە بتوانێت لە دروست کردنی فشار لەسەر بەغدا، بە ئەندازەی پێویست، سەرکەوتوو بێت. دیارە مەسەلەکە بۆ ئێران جیاوازە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.