شەوی ڕابردوو دۆزەخی سوپای تورکیا بوە لە عەفرین ١١ تانکیان سوتێنراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 756 جار بینراوە

ستاندەر
ڕۆژنامەی (الدیار)ی لوبنانی راگەیاند پاش ئەوەی سوپای تورکیا شەوی ڕابردوو ژمارەیەک شوێنی گرنگی عفرینی داگیرکرد، بەڵام ھەرزوو لەلایەن یەپەگەوە بەھێرشی پێچەوانە توانراوە ناوچەکان لەتورکیا بسەندرێتەوە، لەو ھێرشانەشدا یەپەگە موشەکی جۆری (تاو)ی ئەمریکی بەکارھێناوە، کە تایبەتە بەتێکشکاندنی تانک، بەو ھۆیەشەوە ١١ تانکی تورکیا لەشەوی ڕابردوودا تێکشکێندراوە، کە شەڕەکەی شەوی ڕابردوو بەیەکێک لەشەڕە سەختەکانی ١٠ ڕۆژی ڕابردووی تورکیا‌و یەپەگە دادەنرێت.

ھەر بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامە لوبنانییە، یەپەگە تورکیای لەشەڕەکەی شەوی ڕابردوو توشی شۆککردووە، بەھۆی ئەوەی زیانێکی زۆری بەسوپای ئەو وڵاتە گەیاندووەو چەندین ئەفسەر‌و سەربازی تورکیای لەو شەڕەدا کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری کەناڵی ABCی ئەمریکی لەمەیدانی شەڕەکە بووە، کە بەگوێرەی وتەی پەیامنێری ئەو کەناڵە، یەپەگە تورکیای ناچار بەکشانەوە بۆ دوو کیلۆمەتر بەرەو دواوەوە کردووە، بەوەش پاش چەند کاتژمێرێک لەشەڕ، شپرزەیی کەوتووەتە نێو ڕیزەکانی سوپای تورکیا‌و پەیوەندی لەنێوان یەکەکانی سوپادا پچڕاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.