وەلائی تاک بۆ حیزب, خۆھەڵواسینە یان بۆ دروستبوونە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە

بەکر جۆڵا

تاک لەنێوان دروستبوون و خۆھەڵواسیندا دابەش بووە لە ئاراستەی حیزبایەتی و تیۆریزەکردن و لێکدانەوەی چەمک و بەھاکانی ڕەنگ دەداتەوە, ئەمەش لەو دوانگەیەوە کە تاک خۆی بۆ دروستبوون لەبوارەکانی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و سەرجەم ویستگە سیاسیەکان بەئاراستەی خزمەتی حیزبی یان گشتی وە لەبەرانبەریشدا تاک ھەیە بۆ مەغزاو پۆستی تایبەتی و مۆنۆپۆلکردنی پێگەیەکی تایبەتی , بەگشتی لەتاکی خۆرھەڵاتیدا وجودی ئەم دیدگایە ڕوونتر لە دروستبوون ڕەنگی داوەتەوە.

خۆھەڵواسینی تاک بە حیزبەوەو “وەلائ” بۆی لەو دیدگایەی کە ڕەگ و ڕیشەی حیزبایەتی و حیزبۆکراسی داکوتراوە, بەپێی ئەو بەرژەوەندییە ژینگەییەی بۆی دروستکراوە, وە دەکرێت وەک کەلتور سەیر بکرێت لەچوارچێوەی کاری سیاسی تاک, دەتوانین ڕەنگدانەوەی بەرچاو بەرجەستە بکەین ,وەک تێزێکی ڕاھێنراوی ناوچەیی لێی بڕوانین.

سیاسەتی تەخوین و ناشیرینکردنی تاک لەلایەن حیزبەکانەوە بەشێوەیەک ڕێکخستنی بۆ کراوە کە لایەنێک ئامادەگی بۆ کراوە لەھەر ئان و ساتێکدا بۆ ھێرشی بەرامبەر جا ئەم ھێرشە ڕەوا بێت یان نا, گرنگ پێکانی ئامانجەکەیەتی کەلەگەلڕ کانزای حیزب بێتەوە.

ئەم جۆرە لە سیاسەتکردنی حیزبەکان, بەجۆرێک لە جۆرەکان کۆیلایەتی دروستکردووە, بەسود وەرگرتن لەتاک بۆ حیزب, کە بەمەش بۆرجوازییەکی زەق دەبنرێت کە لەڕابردوودا بەئاسانی دەرفەت فەراھەم نەکراوە بۆ دروست بوونی تاک لەکایەی سیاسی چون ئەگەر سەرنج بدەین زەمەنێکە مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتییەکان ھەر ئەمانەن کە شوێنەکانیان مۆنۆپۆل کردووە.
ئەم جۆرە لە سوڵتەی حیزبی و کارەکانیان و ھەلومەرجی گونجاو بۆ کۆمەڵێک کار و دواتر بووەتە دیفاکتۆیەک کە تاک لەپالڕ کۆمەڵگەدا ئەمەی قبوڵ بووە, کەواتە دەرچەکانی خۆھەڵواسین بە حیزبەکانەوە لەپاڵ ئەوەی سەرمایەدارن و لەھەمان کاتا شوێنەکانیان چۆلڕ ناکەن, ئیتر تاکانێک ڕەنگە بەناچاری و ھەندێکیشیان بەمەرامی کەسێتی خۆیان ھەڵواسیوە بە حیزب و بوونەتە خشتەیەک لەکۆشکی دەسەڵات.

دەکرێ بپرسین ئایا بەگۆڕینی جۆری “وەلائ” بۆ حیزبەکان بە ئامانجی خۆدروستکردن بێت, ماوە؟ ژینگە لەکوێی سیاسەتێکی مۆڕاڵدایە؟ بۆ پێگەیاندن و ھۆشیاری تاک لەتەک چەقبەستویەی لە ئایدیای نوخبە سیاسی حزبەکاندا ھەبووە, بەگۆڕانی دیمۆگرافیاو ھاوکێشەی حکومڕانی ھەرێم لەگەڵ ناوەند و نێودەوڵەتییەکان و کاردانەوەکانی ڕیفراندۆم و قەیران و نەھامەتی شەڕ دەکرێت بڵێین تاکی زیاتر لەجاران ھۆشیار کردووەتەوە.

ئێستا سەرەڕای ئەوەی گشت کایەکانی ھەرێم پەنجەیان بۆ براوەو ھەردەستبردنێکیش ئەگەر لەدەرەوەی دەستوری عیڕاقدا بێت نایاساییە, و ئارێشەی پەرەپێدان و پەیوەندی تاک بەکۆمەڵگە کاریگەری گەورەی ھەیە و پێموایە گەورەبوونی شکستەکان و دان پێدانەنانییان ڕوئیای تاکی لەجاران چاوقایم تر کردووە کە بە ئاراستەی خۆدروستکردن و کاریگەری لەسەر حیزب ئاراستەی سیاسیش بەرەو گۆڕان دەچێت.

بەرژەوەندییە تایبەتی و گشتییەکان لای تاک ئێستا ھۆشیارتر و مکوڕتر دەیەوێت لەکۆی مەسەلەکان تێبگات, وە ھاوکێشەی سیاسی ناکرێت بەم شێوە کلاسیکییەی ھەیە بەردەوام بێت ودەتوانین بڵێین قۆناغی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر قۆناغێکی تازەیە و دەستپێکی کرانەوەیە کە کۆمەڵێک فاکتەری ئابوری و کلتوری و کۆمەڵایەتی ھەن دەتوانن تاک بەئاراستەی خۆداڕشتن و ھاتنە ناو کایەی سیاسی و نیمچە دیلێتکردنێک لە سیاسەتەوانانی پێشوو و ھاتنە سەرخەتی تاکی تر وادەکات تاکێکی خاوەن مەعریفە بێنێتە ناو جوغزە سیاسیەکەی قۆناغە نوێیەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.