برا کوژی … پارتی وەک براوەی بێ ڕکابەر

لەلایەن ستاندار Posted on 387 جار بینراوە

ڕزوان عبدالرحمن مەنمی

ڕوداوەکانی شەنگالی دوێێ و ھاوکاری کردنی ھێزە نەیارەکانی ئەزمونی ڕۆژئاوای کوردستان و جێ بە جێ کردنی ئەجێنداکانی دووژمنان ، ڕووداو گەلێک نین بمان تاسێنن و چاوەڕوان نەکراوبێت ، چونکە لە بنەڕەتدا یەکتر قبووڵ نەکردن بە درێژایی مێژووی پارتی ئامادەگی ھەبووە ،
بەمانا فراوانیەکەی شەڕی براکوژی سڕینەوەی یەکترە بەھێز ، لەم ڕوانینەشەوە ئەحمەقیە ئەگەر بڵێین براکوژی سڕینەوەی ئەوی تر بەشێک نیە لە کلتوری سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ..

لەشەڕی جەلالی مەلایەوە تا دەگاتە شەڕی دیموکرات و کارەستای ھەکاری و قەتڵ و عامکردنی سورچیەکان و شەڕی ناوخۆ و پەکەکە دەکردنی وەزیر ، ڕێگا نەدان بەسەرۆکی پەڕلەمان ، دەرکردنی ڕاگەیاندنکار و ڕێگا نەدان بەکردنەوەی بارەگای ئەو حزبانەی وەک تۆ بیر ناکەنەوە دێوێکی تری شەڕی براکوژیە ؛ چونکە بیرکردنەوە و ڕفتار و بەرھەمی بیری شەڕی براکانە و ھەمیشە ئامادەگی فراوانی ھەبووە لە بیری بنەماڵە سوڵتانیەکەی پارتی و ھاوشێوەکانی ،
پارتی جگە لەوەی سپۆنسەری شەڕی براکان بوە لە ھەر چوار پارچەی کوردستان ، فریایی شەڕی نێوخۆی خۆشی کەوتوە ، لە فاخر مێرگە سوریەوە تا دەگاتە ڕوداوی تەم و موژاوی کوشتنی فەرەیدون جوانڕۆیی ڕوداوگەلێکن پێمان ئەڵێت کەسی لە دەرەوەی بیرکردنەوەکانی بنەماڵە قبوڵ نیە ، کە یەکێک لە ھۆکارەکانشی بەردەستی مێگەلێک لە ھێزی میلیشاییە ، کە تەنھا فەرمانی سوڵتانەکانیان جێ بەجێ دەکەن ، بێ ئەوەی بزانن، شەڕ بۆ کێ و بۆچی ئەکەن …!
ئەوەی ئەمەوێت بیڵێم لەشەڕی براکان .
کێ براوەیە…؟ ئامانجی کێ دێتە دی …؟

شەڕێکی ھەمیشە وەک دێوە زمە بەسەرمانەوەیە ، ڕەنگە ڕووبات ، ئەمڕۆ بێت یا سبەی …!
بەڵام ئەگەر ئەم شەڕە ، تحویلی شەڕی خەڵک و پارتی و بیر پارتیەکان نەکرێت ، ئەوە بێگومان براوەی یەکەم پارتی یە ، چونکە لە بنەڕەتدا پارتی بەرھەمی شەڕی برا کوژی و ، برا کوژی مێژووی ئەم ھێزەی درێژکردۆتەوە ،
لەم سەرو بەندەشدا تەنھا ئامانجی نەیارنی کورد دێتە دی ، ھەرئەمەش وای کردووە پشتگیریەکی زۆر و زەوەند ووڵات بۆ پارتی ھەبێت ، چونکە پارتی خۆی گەورەترین مەترسی و ڕێگرە لەبەرەو پێشچونی دۆزی کورد ، ھەمیشە دوژمنانی کورد چاویان لە ھێز و توانایی پارتی بووە ، چونکە چەند پارتی بەھێز بووبێت ئەوەندە زیاتر
بێ خەمبوونە و دڵنیا بوونە پارتی ئەجێندایی ئەوان جێ بە جێ دەکات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.