زانیاری گرنگ لەبارەی ھەوڵێکی یەکگرتوو و بزوتنەوە بۆ بردنی کۆمەڵ بۆ لیستە ھاوبەشەکەیان

لەلایەن ستاندار Posted on 354 جار بینراوە

ستاندەر
سەرچاوەیەک لە لیژنە ھاوبەشەکەی یەکگرتوی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ “لیستی ئیسلامی” بە ستاندەری ڕاگەیاند دوێنێ شەممە وەفدێکی ئەو دوو لایەنە بەمەبەستی ڕازیکردنی کۆمەڵ بۆ چونە ناو “لیستی ئیسلامی” سەردانی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی-یان کردووە.
سەرچاوەکە وتیشی وەفدەکە داوایان کردووە کۆمەڵ بێتە ناو لیستەکە بۆ ھەڵبژاردنەکان، لەبەرامبەردا ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی پێ ی ڕاگەیاندوون دۆخی ئێستای کوردستان و فشارە ئیقلیمی و نێودەولەتیەکان واپیشان نادات لیستێکی لەو شێوەیە لەو قۆناغە سەرکەوتووبێت، سەرچاوەکە کە پێ ی باش نەبو ناوی بھێندرێت وتیشی کۆمەڵی ئیسلامی رەتی کردەوە لەو لیستە بەشداری بکات.
بەشێک لە چاودێران پێیان وایە یەک لیستی ئیسلامی دەبێـتە ھۆی پەرت کردنی دەنگی ئۆپۆزسیۆن و خزمەت بە دەسەڵات و دۆخی ئێستاش پێویستی بە یەک گوتاری ئۆپۆزسیۆن ھەیە لە دەرەوەی ئایدۆلۆژیا بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.