ستاندهر
جاسم البیاتی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە “بغداد الیوم” ی ڕاگەیاندووە کە فڕاکسیۆنە کوردستانیەکان لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ حیدر عەبادی داوایانکردووە پشکی ھەرێم لە پڕژە یاسای بودجەی ساڵی ۲۰۱٨ بۆ ۱۷% بەرزبکرێتەوە بەڵام حیدر عەبادی ڕەتیکردۆتەوە و ڕایگەیاندوە ئەگەر ھەرێم سەرجەم نەوتەکەی ڕادەستی کۆمپانیای “سۆمۆ” نەکات ئەوە ھیچ بەشە بودجەیەک بۆ ھەرێم لە بودجەی ساڵی ۲۰۱٨ی عیراق دیاریناکرێت.