پێدەچێ کەوتنە خوارەوەی فرۆکە رووسیەکە دیسان ھەرا بنێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 394 جار بینراوە

مەھدی کاوانی

فرۆکەی رووسی لە لایەن ھێزەکانی سوریای ئازاد کە زیاتر بە پشتیوانی کەر لە تورکیا تاوانبار دەکرێن ، کەوتۆتە خوارەوە . ئەمەریکا دەڵێ ئێمە وەختی خۆی ھیچ چەکی دژە فرۆکەمان نەداوەتە سوپای ئازادو و نیگەرانین بەو کەوتنە خوارەوەی فرۆکە رووسیە .دیاریشە فرۆکەکە بە مۆدێرین تەکنەلۆجیای دژە فرۆکە کەوتۆتە خوارەوە و یەکسەر فرۆکەوانەکەشیان بە شێوەیەکی دڕندانە کوشتووە .ئەدی ئەو چەکە لە کوێوە ھاتووە .تۆ بڵێیت و نەڵێیت دزە پێکردنی دژە فرۆکەکە شک بۆ تورکیا دەبردرێ .

من نازانم چەندی ڕاستە یان نا دەڵێن فرۆکەکانی تورکی بە ئاسمانی عەفرینەوە ئەو یەک دوو ڕۆژە نابینرێن و ھێرشە ئاسمانیەکانی تورکیاش بۆ سەر شەڕڤانان لە خاکی تورکیایەو ناشگەنە قولایی ناوچەکانی عفرین و لە بەرامبەریشدا دەڵێن ھێزەکانی سوپای ئازاد خەریکی کشانەوەن بۆ ئەوەی لە ئدلب شەڕ لە دژی سوپای ئەسەدو فرۆکەکانی رووسی بکەن . دیسان ئەوەش ڕاستە یان نا ، ئەوەشیان نازانم بەس مەعلومەیەو کەوتۆتە ناو میدیاکانەوە .

پرسیارەکە لێرەوە خۆی قیت دەکاتەوە ئایا رووسیا بە ھۆی کەوتنی فرۆکەکەیان و کشانەوەی سوپای ئازاد بۆ بەرەی ئیدلب تووڕەیە یان تورکیایە دەڵێ رووسەکان فێرمان لێ دەکەن ، ھێزەکانیان پێ لە بەرەی ئیدلب بۆ بەرەی کوردان پێ کشاندینەوەو لەبەرامبەریشدا ھێرشەکانیان بۆ سەر ئدلب چڕتر کردۆتەوە . ئەخر عەقلیش قبوڵ ناکا لە بەرەیەک ڕێگە بە تورکیا ھاوبەشەکانی بدەیت لە دژی کوردان شەڕ بکەن و لە بەرەیەکی تریش بیان کوتیەوە .

ما ناو شاری ئیدلب و دەورو بەری کێی لێیە . بەرەی نوسرەیە کە تورکیا بۆی لە بن دەستی داعش دەرھێنان . ناشزانرێ بە ئۆپراسیۆنی شەڕ بوو یان تەسلیم کردنی ئەدوارەکان بوو لە گەڵ داعش و یان بە ھەدوکیان . چونکە ھاتنە ناوەوەی سوپای تورکی وەک ھی جەرابلوس نەبوو بە شەو و ڕۆژێک بیت . یانی شەڕو کورتە شەڕو بێ شەر تەسلیم کردنیشی تێدا بوو ئینجا دوو سێ مانگی خایاند . ئێستاش سوپای ئەسەد بە یارمەتی فرۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا بیانەوێ ئەو ناوچانە بخەنە ژێر کۆنترۆلی خۆیان .

قسەی لەو بابەتەش بە کەمی ناکرێن وەک بگۆترێ گۆڕینەوەی ئدلبە بە عەفرین و با ھەر یەکەو ئازاد بێت ناوچەکەی خۆی لە ئەوی تر ڕزگار کا . بیست تا سی ھەزار شەڕکەری سوپای ئازادیش بگوازرێتەوە بۆ بەرەی عەفرین ، ھەڵبەتە بەرگری لە قۆری ئدلب وەک جاران نابیت و دەشبنین ئەوە بۆ سێ ھەفتە دەچێ تورکەکان و سوپای ئازادو بەو ماشێنە سەربازیە زەبەلاحە لە یەک دوو کیلۆمەتر بەولاوە نەیان توانیوە پێشڕەوی کەن و لەقۆلی ئدلبیش ھەرئۆتە سوپای ئەسەد چوار دەورەی نادات . ھەقە تورکەکان بڵێن ئەگەر ڕێکەوتنی ژێراو ژێریشمان ھەبیت بۆ گۆڕینەوەی ئدلب بە عەفرین بەس لە قەلیش دەبین و لە کۆتریش واتە ئەگەر وەخۆ نەکەوینەوە ئدلب لە دەست دەدەین و عفرینیشمان ، چەنگ ناکەوێ .
دەنا مێشکی من بۆ ئەوە دەچێ ئەردۆگان بیری لەوە کردبێتەوە کە زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە ، بە قازانج حیسابە . یانی ئەو دەنگۆیانەی کە دەگۆترێ کشانەوەی سوپای ئازدو کەوتنە خوارەوەی فرۆکە ڕووسیەکە دەستی تورکانی تێدا بێت و ڕووسەکانیش ئەوە بزانن .

ئەدی پاش سیناریۆیەکان و سەرنەگرتنیان چ دەکەوێتەوە . بە تورکیا زیانەکان دەژمێرن و بە سوپای ئەسەدوفرۆکە شەڕکەرەکانی رووسی تورکیا و سوپای ئازادی سەربە ئەوان لە ئدلب و دەوروبەری دەردەپەڕێنن و بە کوردانیش جەرابلوس و ئەعزاز و تا دەیان گەیەننە سەر دەریای ناوەڕاست . یان تورکیا بە ئەمەریکا بڵێ تۆبە ھەلنۆبە چی دی خۆم بە رووسەکان نابەستمەوە .

بە مەنتقی شەڕ ، وەک دەرێن بەس سوپای سوری ئازاد خۆ ی لە سەروی بیست ھەزار کەس دەدا و مۆلەتی شەڕی ئاسمانیشی پێدرا بوو و بە سەدان دەبابەو ناقیلەو کەرستەی قورسی شەڕو سەدان فرۆکەی ھەرە مۆدێرنی خستووتە ناو شەڕی عفرین و ئینجا لە دوو سێ کیلۆمەتر بەولاوەو بۆ سێیەمی ھەفتەی شەر دەچێ ، چی پێ نەکرابێ ، ئەدی ئەگەر سوپای ئازاد بکشێتەوەو ئاسمانی عفرینیشت لێ قەدەغە بکرێ چێت پێ دەکرێ .

قسەیەکیش ھەیە کە تورکیا باس لە منبەج دەکا زۆرانبازێیەک لەوێندەر بکاو ئەمەریکا بێتە سەر خەت ، تا ڕووسەکان زیاتر لێیان بێنە پێشەوە . ئەخر ئەمەریکیەکان مادامەکینێ بزانن تورکان بە شەڕڤانان ناوێرن ، چ پێویست دەکا . لە سەریان بێنە دەنگ دەنا ئەمن دەرێم رووسیاش مادامەکینێ تورکیا بە کوردان نەوێری ، زیاتر خۆیان پێ ماندوو ناکات و با چاوەروان بین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.