ستاندهر
بەپێی سەرچاوەیەکی باڵا ئەمڕۆ وەفدێکی مەکتەب سیاسی یەکێتی بە سەرۆكایهتی مەلا بەختیار سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە لەگەڵ مەکتەبی سیاسی دواتریش لەگەڵ خودی مسعود بارزانی کۆبونەتەوە.
چاودێران ھۆکاری کۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی دەگێڕنەوە بۆ کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی کە لەئاستی باڵا ئەنجامدرا، وەپێیان وایە کە ئەوانیش بەرەیک پێکدەھێنن وە لە کوردستان دو بەرە دروستدەبێت بەرەیەکیان ئۆپۆزسیۆن و بەرەیەکیان دەسەڵات.