ستاندەر
سەرچاوەیەکی باڵا بە ستاندەری ڕاگەیاند بڕیارە سبەی چوارشەممە لە شاری کەرکوک کۆبونەوەیەکی فراوان لەنێوان لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمان (گۆڕان، کۆمەڵ، ھاوپەیمانی) لەگەڵ پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو سازبکرێت.
کۆبونەوەکە لە بارەگای حیزبی زەحمەتکێشان دەبێت بڕیارە د.یوسف محەمەد سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی بەشداری کۆبونەوەکە بکات.
سەرچاوەکە ھەروەھا ڕایگەیاند بڕیارە لە کۆبونەوەکە تاوتوێی پێشنیاری پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو بکرێ بۆ ھاتنە ناو لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمان کە لەلایەن گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی ڕاگەیەنراوە.
جێ ی باسە تاکو ئێستا ھیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پێشنیارە بڕیارە لە کۆبونەوەکە ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە.
گرنگ: زانیاری ورد لەبارەی کۆبونەوەیەکی نێوان لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمان لەکەرکوک و پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو
