ئەردوغان لەمووتوربەی سوڵتان و ئەتاتورک

لەلایەن ستاندار Posted on 422 جار بینراوە

یوسف سوارە قادر

لەبەر چاو ڕوونە کە ئەردوغان دەیەوێت بۆ نیشاندان و نیاز پاکی خۆی بەرامبەر بە هەڵگرانی ئاڵای ئیسلام نواندنێک بکات کەخۆی بەداکۆک کار لە ئایدۆلۆژیای ئیسلام پەیڕەوکردنی حوکمی ئیسلام لە تورکیا پیادە بکات کەتاکە ووڵاتە لەکشوەری ئەوروپادا بەشێوازی سوڵتانی درێژە بدات بەبەرنامەو ئایدۆلۆژیای ئیمپراتۆری عوسمانی بۆ پەل بهاویشتن بەهەموو لایەک بتوانێت کۆمەڵێک پشگیری و دۆست و لایەنگر پەیدا بکات لەناوخۆو دەرەکی بۆئەوەی ئەوەی شەریعەتی پێ بدەن لەو هێرشە ناڕەوایەی کە بەرامبەر بەگەلی کورد ئەنجامی دەدات بەبیرو باوەڕی خۆی کەوای داناوە کورد نەتەوەیەکی ناموسوڵمانەولەژێر ئاڵای مارکسیەتەو دژی شەریعەتی ئیسلامە بۆیە هەنگاو دەنێت بەبەکارهێنانی دینی ئیسلام بۆسڕینەوەو پاکتاوی ڕەگەزی لەناو بردنی کەلتورو زمان و بیرو هزری گەلی کورد ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە جێبەجێکردنی تەواوی فکرو ئایدۆڵۆجیای کمالیزمی ڕەگەز پەرست لەسیاسەتەکانی کەبەرامبەر بەهەموو نەتەوەکانی کەلەتورکیا بوونیان هەیە چونکە سیاسەتی ئەتاتورک وابوو( هیچ نەتەوەیەک لەتورکیادا بوونی نی یە جگە لەتورک )، وە جگە زمانی تورکی هیچ زمانێکی تر بوونی نییە هەموو زمانێکیش قەدەغەیە کە قسەی پێبکرێت کوردیش بەتورکی کێوی یان شاخی ناو دەبرد پەیڕەوکردنی ئەم دووڕیانە بۆ پتەوکردنی پێگەی خۆی لەسەر کورسی دەسەڵات چەسپاندنی بیرو هزری خۆی لە هەموو جومگە هەستیارەکانی دەسەڵاتی حوکمی ( سولتان کەمالیزمی) .

ئەم سیستەمەی ئۆردغان سیستەمێکی موتوربە کراوە بۆ دژایەتی کردنی هەموونەیارەکان و لەنەتەوە جیاوازەکان ووڵات بۆ نمونە لەباربردنی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ (پارتی کرێکارانی کوردستان) کەدەبووە هۆی هاتنەکایەوەی ئاشتی و ئارامی لەباکوری کوردستان وەیان دروست کردنی سیناریۆی کودەتاکەی 15تەموزی ساڵی 2016کەهەر خۆی بەرنامە داڕێژەری بوو . کردی بەبیانوو بۆلەناوبردن و زیندانی کردن و دورخستنەوەی هەموو لایەنگرانی بزووتنەوەی خزمەتی (فتح اللە گوڵەن) ی لەهەموو فەرمانگە ئەمنی و مەدەنیەکانی دەوڵەت .

دووبارە شەڕی ڕاگەیاندەوە بەرامبەر بەگەلی کورد و لیسەندنەوەی پارێز بەندی لە ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە زیندانی کردنیان بەبیانی جۆراو جۆر و وەلەشکر کێشی بۆناو خاکی باشووری کوردستان ئەم هەموو سەرکێشیەی بۆ چووەسەر بەوانەشەوە نەوەستا بگرە ئەم جارە وویستی ئەو ئەزموونەی کە کورود لە ڕۆژئاواکوردستان دروستی کردووە کە خۆبەڕێوەبەری فیدڕاڵی یە دەیەوێت لەناوی بدات بەڵام ئەم جارە تووشی شەڕێک بووە بەرامبەر گەلێکی پڕ لە ئیرادەی پۆڵاین و پڕ بەرخۆدان . ئۆردغان زۆر زەحمەتە لەم هاکێشەیە بەئاسانی دەربچێت چونکە ئاڵۆزیەکی زۆر تێکەڵاوی بۆ دروست بووە ناتوانێت لەو شەڕە نە دووربکەوێتەوە نە بەرەو پێش بچێت. بەبۆچوونی من ئەم شەڕەی کە ئۆردغان هەڵیگیرساندووە دەبێتە سەرە داوێک بۆ سەرکەوتنی ئیرادەو پۆڵاینی بەرخۆدان بەسەر (سوڵتان کەمالیزمی) نغرۆبوونی دەسەڵاتی دیکتاتۆری تورک ولەناوجوونی غرووریەتی دەسەڵاتەکەی و هاوئاوازەکانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.