حیزبەکانی دەسەڵات ڕووەو باوەشی ئێران

لەلایەن ستاندار Posted on 363 جار بینراوە

فەرمان ڕەشاد
سایتی (Al-monitor) لە ڕاپۆرتێک بەناونیشانی (مانۆری کوردەکانی عێراق بۆ نزیکبونەوە لە ئێران )لەبارەی دواین سەردانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بۆ ئێران نوسیویەتی نێچیرڤان بارزانی بە ئێرانیەکانی وتوە ” پشت بەستمان زیاد لە پێویست بە تورکیا و وڵاتانی رۆژئاوا بەتایبەت ئەمریکا لەو ساڵانەی دوایی لەجێ ی خۆی نەبوە و، ئەوان لە ئێستا بەدواوە پێداچونەوە بە سیاسەتی خۆیان دەکەن بەلەبەرچاوگرتنی پێگەی ئێران لە عێراق و ناوچەکە”

ئەو پەیامە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ڕوو وەرگێران لە تورکیا و گەڕانەوە بۆ باوەشی دۆستی دێرین، ئەوان بە زمانی حاڵ گوتویانە ئیتر ئەوان ھەڵەکانی پێشوو دوبارە ناکەنەوە و، پێیان خوار دانانێن بەرامبەر ئێران، لەکاتێکدا پێشتر ستراتیژیەتی (پ.د.ک) بە ئاراستەی تورکیا تا دواین خاڵی ترسناک رۆیشت، ئەگەر چونە باوەشی ئێرانیش بە ھەمان ئەندازە بێ ئەوا لە داھاتو ھەرێم دەکەوێتەوە بەر فشارەکانی تورکیا و ئەمریکا و وڵاتانی تر ئەگەر ئەو فۆرمە دەسەڵاتەی کوردستان بەردەوام بێ.
لە مێژووی ڕابردووی کوردستان ھەر کاتێک پێگەی وڵاتێکی ئیقلیمی ڕەچاو نەکرابێت بەرامبەر وڵاتێکی تر لە نزیک مەودا ئەگەرچی سودی ھەبوبێ بەڵام لە کۆتایی بەزیان شکاوەتەوە، چونکە ھەرێم رەقەمێکی گەورە نیە بتوانێ ببێتە یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکیان و رۆڵ بگێرێت، بۆیە ھەرکاتێک بەجۆرێک لە جۆرەکان ھەست بەھەڕەشەی بکرێ تورکیا و عێراق و ئێران بە خێرایی یەکیان گرتۆتەوە و جیاوازیەکانیان بەلاوە ناوە، ئەوەی لەو پەیامە مەترسیدار ترە سەرۆکی حکومەت ئامادەبوە پێگەی ئەمریکاش لە عێراق لە ئاست ئێران فەرامۆش بکات، لەکاتێکدا تاکو ئێستا ئەمریکا کارەکتەری سەرەکی گۆڕەپانی سیاسی عێراقە، ھەمو ئەو دەستکەوتانەی پێشووتری ھەرێمیش بە پاڵپشتی ئەمریکا بەدەست ھاتوە، پشت کردن لە ئەمریکا و خۆ بەدەستەوەدان بۆ ئێران وەک وڵاتێکی ئیقلیمی و قبوڵنەکراو لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەولەتی مەترسیەکانی سەر کوردستان زیاتر دەکات.
بۆیە بۆ ئەوەی کوردستان لەو پەت پەتێن و بونە داردەستی وڵاتانی ئیقلیمی ڕزگار بکرێ و ثيويسته ھاوپەیمانیەکی فراوان دروست بکرێ، بەبيجەوانەوه بەدڵنیایی ئێمە لە دیلایەتی بۆ وڵاتانی ئیقلیمی کە ھەرگیز بەرژەوەندی کورد ڕەچاو ناکەن دەربازمان نابێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.