کوردیە تورکیە عەرەبیە ، جیهانیشە

لەلایەن ستاندار Posted on 448 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان و هی هەندەرانیش ، مێشکیان دەناو شەڕی عفرین دایە . ئەلقە لە گوێکان نەبی ، ئەوانی تر هەر هەمووانیان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی سەرکەوتنەکانی شەڕڤانانن . لە ڕاستیشدا بە سەرکەوتنەکان ، کوردی هەر چوار پارچە بە بارێک دادەبا وەک بگوترێ ئیدی بەسە با کوردیش ڕۆژی لێ هەڵبێ . نەخواستە ، ژێرکەوتنەکانیش شکستی کۆماری مەهابادو هەرەسی شۆڕشی ئەیلول و ۱٦ ی ئۆکتۆبەرمان بۆ دووبارە دەکەنەوە . تورکانیش دەناو شەڕەکە دانە . ڕۆژانە کە بە دەیان کوژراو برینداریان بۆ دەگەڕێتەوە ، هەموو هاوار هاوارەکانیان ، ئەم شەڕە لە دەرەوەی خاکی تورکیا لە پای چی . کە قەیران و هاتنە خوارەوەی بەهای لیرەی تورکی زیاد دەکاو بێکاری و نەداری ڕوویان تێ دەکا ، هەم دیسان توورەبوونەکان رووبەڕووی ئەردۆگان دەبێتەوەکە بەوەی داهاتی تورکیا بۆ لە ڕێگای شەڕەوە بە هەدەر بدرێ ، بۆ بۆ ئاوەدان کردنەوەی تورکیا نەبێ . پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا لە دژی پارتی دەسەلاتدار قسەی دێت بۆ وروژاندنی خەلک . پارتی دادو گەشەپێدان ئیحتمالی دوو کەرت بوونی لێ دەکرێ . کە سوپای تورک لە بەرەکان دەشکێن مانای بەرز بوونەوەی ورەی گەریلاو زیاد بوونی چالاکیەکانیەتی . وەلید جونبلاتی لوبنانی دەڵێ عوقدەی سەد ساڵی تورکان دژی کوردانی خۆیان بۆ دەبێ عەرەب خۆی بخاتە ناویەوە .

قسەکانی ئاراستەی ئۆپۆزسیۆنی سوری دەکا بە هەموو پێکهاتەکانی کە دەڵێ بۆ هەموو چەکەکان ئاراستەی ڕژزێمی بەشار ئەسەد نەکرێن . کە دەڵێن شەڕیش بە جۆرێک لە جۆرەکان بەردەوامی دانە بە سیاسەت . ڕێکاو ڕێک ئەمەریکاو رووسەکان دەگرێتەوە . ئەوان ڕێک بۆ ئەو مەبەستە هاتوونەتە ناوی تا هەر یەکەیان و لە ڕێگای ئیدارەدانی کەرستەکانی شەر مەبەست و ئاواتەکانیان بپێکن . بۆ ئەمەریکا نە سەرکەوتنی کوردان وە نە هی تورکانی مەبەستە ، بەلکو بەرژەوەندي مەبەستە . تورکیا لە عەفرین سەرکەوێ وەری دەچەرخێنێتە ناو بەرژەوەندیەکانی بۆ کوردیش بە هەمان شێوەو بۆ رووسیاش هەمان لێکەوتەی لێ دەکەوێتەوە . ڕووسەکان لە ئدلب تورکەکان و سوپای بەناو ئازادی وان دەکوتنەوە ، لە بەری عفرینش ڕێیان پێ دەدەن شەڕ لە گەڵ شەڕڤانان بکەن .

دەوەرە مرۆینە ئەو هاوکێشەیەتان پێ حەل بکرێ . دە وەرە کوردینە تورکینە ، عەرەبینە سەرتان لێ دەرچێ رووسیا لای کامیانە بە هەرسێ نەتەوەی کوردو عەرەب و تورک ، ئەمەریکا لە لایەکەوە کوردان پڕ چەک دەکاو لە لایەکی تر بێدەنگی دەپارێزێ لە بەردەم پەلاماردانی وەحشیانەی تورکان بۆ سەر عفرین . بە من بڵێن هاوکێشەی ئەمەریکی و ڕووسی بەردەوام دان نەبێت بەشەڕ ، چیترە . تا ئێرە . هەموو دیاردەکان ناگرێتەوە . کوردیش دەڵێ هەر شەڕەو بۆ جوامێرەکی . کورد لە شەڕی جیهانی یەکەم هەلی دروست بوونی بۆ هەڵکەوت بەلام چونکی یەکیەتی ساسی و نیشتمانیان دەناو دانەبوو ، کێشەکەی خۆیان دۆڕاندە کەمال ئەتا تورک . هەرەسی پێ دەڵێن ، ئاشبەتاڵی پێ دەلێن هی ۱۹۷٤ دوور بینی کوردانی تیا با، پێنەدەچوو لە بار ببردرێ . ۱٦ ئۆکتۆبەریش هەر هەمووی بووە قوربانی گەندەلی و نەبوونی یەکیەتی سیاسی حیزبی کودی پێیەوە ئەزموونەکەمان دۆڕاندە حەیدەر عەبادی .

ئەوەی ماوەتەوە لە بەردەممان ئەزموونی باکوورو ڕۆژئاوایە . ئەوئەزموونە سیاسی و چەکداری و پەڕلەمانیەی ئەو ۲٠ ساڵەی پێشتر ، پێمان ناڵێ مەترسی لە بار بردنی هەبیت . هی ڕۆژئاواش ئەوا بۆ هەفتەی سێیەم دەچێ توانیویانە بەرامبەر ئەو هێزە زەبەلاحەی تورکی و ئەو ماشێنە هەرە مۆدێرنەی ببنەوە کە بە دووەم هێزی ناتۆ ، حیساب دەکرێ . سەرکەوتنەکانی عفرین بە پێی ئاماژەکان نزیکە یانی کورد تۆڵەی هەموو شکستەکانی پێشووی دەکاتەوەو دوا بەدوایەوە مەدی کوردی دێت بۆ سەرهەڵدانی بزاڤەکانی تر لە پارچەکانی تر .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.