پارتی لە بڕیاری بەشداری نەکردن لە ھەڵبژاردنەکان لە کەرکوک پەشیمان دەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 394 جار بینراوە

ستاندەر
پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشتر بڕیاریدا لە کەرکوک بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان بکات ئێستا پاشگەزبونەوەی لێ بەدی دەکرێت، سەرچاوەیەکیش لە پارتی بە ستاندەری ڕاگەیاند بۆچونێک دروست بوە لە نێو پارتی کە پێی وایە بڕیاری بایکۆت کردنەکە باش دیراسە نەکرا و، پەلەی لێکراوە.

لە ئێستا بە دۆزینەوەی دەرچەی یاسایی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکان لە کەرکوک گفتوگۆی بژاردەی لیستی ھاوبەشی کوردی لە کەرکوک ھێنراوەتە پێش، پارتی ھەنگاوەکانی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی ئەو بابەتە یەکلابکرێتەوە لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی بگەنە رێکەوتن.

چاودێران بڕیارەکە بە قورس دەزانن بۆ لیستی نیشتیمان بەتایبەت کە دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی ھاتنە ناوی پارتی و یەکێتی بۆ لیستی نیشتیمان کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.