ستراتیجیەتی نوێی ئەمریکا مانەوەیە بە ھاوپەیمانی لەگەڵ پەیەدە

لەلایەن ستاندار Posted on 457 جار بینراوە

ستانده‌ر

لە کۆبوونەوەی باڵای حکومەتی ئەمریکا بڕیاردراوە ئەمریکا ستراتیجیەتێکی نوێ لەخۆرھەڵاتی ناوەڕاست پەیرەو بکات کەخۆی دەبینێتەوە لە مانەوەی ھیزەکانی لە ڕۆژئاوا و خۆرھەڵاتی فوڕات و دروستکردنی ناوچەیەکی فیدراڵی لە ڕۆژئاوا.

ھەروەھا بڕیارە پێنج فڕۆکەخانە دروستبکات وە یارمەتیەکی سەربازی زۆریش پێشکەش بە ھاوپەیمانەکانی بکات وەک ستراتیجیەتی نوێی ئەمریکا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.

بڕیاریاریش وایە ڕیکس تیلرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی تورکیا بکات بۆ ڕاگرتن و کۆتایھێنان بە ھێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین.

جێگای باسە ئەمریکا لەبارەی منبج ەوە زۆر بەتوندی وڵامی تورکیاو سوریاشی دایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.