ڕێگە نەدرا ” سالار محمود” لەدەروازەی فیشخابور بپەرێتەوە بۆ ڕۆژئـاڤا

لەلایەن ستاندار Posted on 485 جار بینراوە

ستانده‌ر

ئـەمرۆ وەڤدێکی پەرلەمانی کوردستان کە پێک ھاتبوو لە پێنج پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان، بەڕێکەوتن بۆ ڕۆژئـاڤای کوردستان، بۆ ئـەوەی لە نزیکەوە ئـاگاداری بارودۆخی عەفرین بن، بەڵام لە دەروازەی فیشخابور بەئـەمری ” حەمید دەربەندی” کە گوایە بەرپرسێکی سەرۆکایەتی ھەرێمە ڕێگری لە “سالار محمود” کراوە بپەرێتەوە، لای خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک “سالار مەحمود” ڕایگەیاندووە: کەوا بەرێوەبەری مەرزەکە پێی ڕاگەیاندووە کە تۆ ناتوانی بپەریتەوە بە ھۆکاری ئـەوەی کە ناوبراو ناوی نیە، دواتر خودی جێگری سەرۆکی پەرلەمان پەیوەندی بە بەرێوەبەری مەرزەکە دەکات کەوا ڕێگری لە سالار محمود نەکرێت، بەڵام بەرێوەبەری مەرزەکە بە جەفعەر ئـیمنیکی ڕاگەیاندووە: کەوا ئـەمری پێ کراوە نەھێڵێت “سالار مەحمود” بپەرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.