وەفدی پەرلەمانی کوردستان گەیشتە عەفرین

لەلایەن ستاندار Posted on 426 جار بینراوە

ستاندەر
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە نوێنەری پێنج فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان، بەمەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی شاری عەفرین‌و ھێرشەکانی تورکیا بۆسەر شارەکە، گەیشتنە شاری عەفرین.

لەگەڵ گەیشتنی شاندی پەرلەمانی کوردستان دەیان ھاوڵاتی شارەکە، ئیدارەی خۆجێی‌و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی عەفرینەوە پێشوازییان لێکرا.

شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهاتووه‌ له‌ عه‌لی هالۆ په‌رله‌مانتاری پارتی، شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین (گۆڕان)، عه‌باس فه‌تاح (یه‌كێتی)، سوهراب میكایل (یه‌كگرتوو)، ئه‌بو كاروان (شیوعی) له‌گه‌ڵ خۆیاندا شانده‌كه‌ ده‌رمان ‌و هاوكارییان بۆ برینداران‌و لێقه‌وماوانی عه‌فرین پێیه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.