مەهدی کاوانی
ئەوەی شەرڤانی ژن دەیکەن شۆڕشی کۆمەلایەتیشی بە دواوە دێت ، دەکری بە شۆڕشی ژنانیش هەژمار بکرێ و ڕێنیسانسی ئەوانیشی بە دواوە بێت . هەر تەنیا شۆڕشی سیاسی و ڕزگاری نیشتمانی نیە بەلکو شۆڕشی کۆمەلایەتیشە لە جەنگی جیهانی دووەم و لە شەڕی رزگاری نیشتمانی ڤێتنام ، ئافرەت و بە ژماەیەکی بەرچاو دەناو جەنگ دابوون بەس وەکو ئێرە مەبەستم عفرین نەبووە . خەریکە بڵێم ژمارەی شەرڤانی ژن لە ژمارەی شەرڤانی پیاو نزیک دەبیتەوە . گەریلاش هەر وەها . ئەدی چالاکیە سیاسیەکانی ژنان لە کوردستانی باکورو ڕۆژئاواو هەندەران . مرۆ سەری دەسوڕمێ کە گردبوونەوەو ناڕازیبونەکان و ڕاپەڕین و خۆپیشاندانەکانی ژنان و ژمارەیان تەجاوزی ژمارەی پیاوانیان کردووە . خۆ ئەگەر بشگۆترێ شۆڕشی ژنان ، ناچیتە خانەی هەلە . ئاڤێستا کە خۆی بەناو دەبابەیەکی تورکیدا دەتەقێنێتەوە ، دیاردەیەکی فەردی نیە . تەماشای ئەو ژمارە زۆرەی شەڕڤانی ژن بکە کە چۆنچۆنی یەک بە دوای یەک هێرشە بێشومارەکانی تورکان تێک دەشکێنن ، مرۆ سەری لێ دەسورمێ . تەماشای گۆڤارو ڕۆژنامە جیهانیەکان بکە بەشی هەرە زۆری مانشێتەکانیان باس لە ئازایەتی شەرڤانانی ژن دەکەن لە عفرین و بە گەورەیی وێنەی شەرڤانی ژن دادەنێن . خۆ لە شەڕی تێکشکاندنی داعشیش هەر وا بوو . بەس لەو شەڕەی عەفرین زۆر بە زیاترەوەیە .
بەبەر چاوی خۆیان لە خەبەرە وێنەیەکان دەبینن کە چۆنچۆنی سوپای دووەمی ناتۆ ناتوانێ خۆی لە بەردەم ورەی شەرڤانی ژن ڕابگرێ . ئەوە لە کاتێکدایە ئەو هێزە دووەمە تورکیە ناتۆیە گلۆپی سەوزی رووسی و ئەمەریکیشی بۆ پێکرایە . شەڕڤانی ژن کەوتۆتە ناو باس و خواسی هەموو ڕاگەیاندنی جیهانی . کە باس لە ئازایەتیان دەکەن لە بەرامبەریشدا باس لە بێهەلوێستی ولاتە بریار بەدەستەکانی جیهان دەکەن و دەڵێن و دەڵێنەوە شەرمە بۆ ئەو بێهەلوێستیە . شەرمە بۆتان لە بەردەم ئەو هێزەی کە داعشی تێکشکاند و ئێستاش دەیان خەنە بەردەمی لەشکرکێشی وەحشیانەی سوپای تورک .
ئەخر ئەگەر ئەوە شۆڕشی ژنان نەبی ئەدی چ شۆرشێکە . بە دڵنیاییەوە دەڵێم ئەو شۆڕشە ژنیە تەنیا لە باکورو ڕۆژئاوای کوردستان گیر ناخواتەوە ، پەلو پۆ دەهاوێژێ بۆ بەشەکانی تری کوردستان و هەتا ناوچەکەش بە تێکرا . یانی دەبیتە شۆڕشێکی ڕزگاری نیشتمانی کوردی هەر چوار پارچەو بۆ دەورو بەریش دەکشێ . هەر بە شۆڕشی رزگاری نیشتمانی ناوەستێ بەلکو گۆڕانی بنەرەتی بە سەر بونیەی کەسێتی کوردی دەهێنێ . سیستەمی باوک سالاری وەلاوە دەنیت و هەموو دامەزراوە ئابووری و کۆمەلایەتی و ڕێکخراوە مەدەنیەکان پڕاو پڕ دەبیت لە ئیشکەری ژن و چالاکیەکانیان . بە کوردی ڕینیسانسی کوردی یان ژنی کوردی دەست پێ دەکات . دڵنیامە لەوەی کە پێگەی ژنی کوردی دەباتە ئاستێک هیچی کەمتر نەبێت لە پێگەی ژنی ئەوروپی و ئەمەریکی و رووسی و چینی و ڤێتنامی .
ئەو پێگە بەرزو فراوانەی گەریلاو شەرڤانانی ژن هەیانە ، هەر هەمووی لە چاوی عەبدولا ئۆجەلان دەبیننەوە . هەر هەمووی لە ناو نووسین و ئاخاوتنەکانی ئاپۆ دەبیننەوە کە لە هەموو موناسەبەکان دەڵێ و دەڵێتەوە رزگاری مرۆڤایەتی بە رزگاری ئافرەتەوەیە . ئافرەت ئازاد نەبیت پیاو ئازاد نیە . لابردنی کۆتو زنجیر لە بەردەم ئافرەتانەوە ڕێگە خۆشکەرە لەبەردەم پێشکەوتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی . ئەوەی بە کردار وتەکانی عەبدولائۆجەلان ، خۆی دووبارە دەکاتەوە شەرڤانانی ژنە بەو ژمارە هەرە زۆرەیان ، چالاکی ژنی کوردە لە باکوری کوردستان و رۆژئاواو هەندەرانەوە . لێت موحەقەق بێت ئەو بەشداریە هەرە فراوانیەی ژنان نەبوایە لە عەفرین ، ئاسان نەبوو دووەم لەشكری ناتۆ ، لەبەرەکانی شەڕی عفرین وا بە تێکشکێنراوی ببینرێ . ئەخر ئەوە شەرڤانی ژنی کوردیە دووەم لەشکری ناتۆ لە بەردەم جیهان سووک و ڕسوا دەکات . ئەخر کەم نیە سەرۆکی ناتۆ بڵێ عەیبەیە بۆمان ئەو لەشکرە دووەمە تورکیەی ناتۆ نەتوانێ لە بەردەم شەڕڤانانی کورد خۆی ڕاگرێ .