ستاندەر
سایتی ئەملۆنیتەر کە گرنگی بە پرسەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەدات لە راپۆرتێکدا بە ناونیشانی (خۆری ھەژمونی یەکێتی و پارتی بەسەر ھەرێمی کوردستا ئاوادەبێت؟) ئاماژەی بۆ شکستی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی کردوە لە ٢٦ ساڵی حوکمڕانی ھەرێم و، لەسەر دۆخی ئێستا نوسیویەتی “دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ھەرێم گوێیان لە ئاگادارکردنەوە نێودەولەتیەکان سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم نەگرت، ئێستا ئەمریکا و ئةنقه ره و بەغدا و تاران بەدوای ھێزی تر دەگەرێن بۆ ئیدارەدانی ھەرێم ”
ھەروەھا نوسیویەتی ھاتنی وەفدە نێودەولەتیەکان بۆ ھەولێر بەشێوەی بەربڵاو بەسەرچوە
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە پارتی و یەکێتی ترسێکی زۆریان لێ نیشتوە لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان.
سایتی ئەلمۆنیتەر: ئەمریکا و خۆرئاوا خوازیاری بەدیلن بۆ دەسەڵاتی ئێستای کوردستان
![](http://skurd.net/wp-content/uploads/2017/12/YNK-PDK.jpg)