وتارێکی گرنگی(CNN) سەبارەت بە رۆژئاڤا: پێشکەوتوترین دیموکراسیەت لە جیھاندا وا لەدایک دەبێت، لێمەگەرێن بخنکێنرێت.

لەلایەن ستاندار Posted on 516 جار بینراوە

ستاندەر
سایتی CNNی ئەمریکی راپۆرتێکی گرنگ لەبارەی ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بڵاودەکاتەوە و نوسیویەتی ” پێشکەوتووترین دیموکراسیەت لە جیھان لە دایک دەبێت لێمەگەرێن بخنکێت”
گرنگریت پەرەگرافەکانی راپۆرتەکە بخوێنەوە کە لەلایەن نیاز حەمید چاودێری دۆخی رۆژئاڤای کوردستان ئامادەکراوە:

سێ ھەفتە تیدەپەڕیت بەسەر شەرێکی مەترسیدار لە شەری ناوخۆی سوریا بە ھێرشکردنی سوپای تورکیا وسوپای(ئازاد) بۆ داگیرکردنی عەفرین، کەچی ھێشتا نەبۆتە سەردێری ھەواڵەکانی رۆژنامە و تەلەفزیۆنەکان.
رۆژانە ژمارەی قورباناینی سڤیل روو لەزیادبوندایە ، وێرانکاری لە ھەموو لایەکە. سوریا بۆتە گۆڕەپانی شەری دەولەتانی جیھانی و ھەرێمی لەبوونی رژێمێکی دیکتاتۆۆری کە پێدەچێت نەروخیێت.
کوردان بە سەرکەوتوانە شەری داعشیان کرد و ئەمەریکا ھاوکاریان بوو ، لێ ئێستا تووشاری ھێرش بونەتەوە لە عەفرین ،ئەم شەڕە سەلماندی کە ئەمەریکا ھاوپەیمانێکی وەفادار نییە.
کاتی تیلەرسۆن پاساوی بۆ ھێرشی ئەردۆگان بۆسەر عەفرین ھێناوە ، تەنھا پێویستە سڤیلەکان بپارێزرێن ، جۆرێکە لە رەوایەتیدان ، رێکخراوی تەندورستی جیھانی تەئکید دەکاتەوە کە سڤیل گەورەترین زیانمەندی ئەو شەڕەن لە بۆمبابارانکردنی بەربلاو بۆسەر ناوچەکە.(سەیری ڤیدیۆکە بکەن لە لینکەکە).
پێدەچێت ئەسەد رێگای دابێت ،بەگەمارۆدانیان لە باشوری عەفرین تورکیا ئەو کارە چەپەلە لە جیاتی ئەو بکات . ئەمە ئەو ستراتیژەیە کە رژێمی سوریا بەکاری دەبات لە زۆربەی ناوچەکانی سوریا بە گەمارۆدانیان و دواتر بۆمبابارانکردنیان و دواتر برسیکردن و تەسلیم بوون.
بۆچی پێویستە گرنگی پێبدەین.
بۆچی گرنگی بەوشەرە دەدەین کە لەسوریا روودەدات؟
چونکە عەفرین و کانتۆنەکانی تر لە فورات وجەزیرە ، شێوەیەک لە شێوەکانی دیموکراسیەت ئەزمون دەکەن لە خواری خوارەوە بۆ سەرەوە کە دەتوانین بلێین زۆر لە پێشترە لە دیموکراسیەتی ئەو سیستەمانەی رۆژئاوا. کاتێ لە ئازاری ٢٠١٦ چوومە رۆژئاڤا-فیدراڵی دیموکراسی باکوری سوریا لەوێدا کانتۆنەکانم ناسی ، لەوێدا شۆرشم دی بە پێچەوانەی ھەموو شۆڕشەکانی دیکە ، و یەکسانی ژن و کۆتایی سیستەمی باوکسالاریی ئامانجی ئەو شۆرشەیە.
ھەموو ئەنجومەن و دامەزراوەکان بە پرینسپی ھاوسەرۆکایەتی لە نێوان ژن وپیاو بەڕیوە دەچێت وەک یەک دەسەلاتیان ھەیە ، تەنانەت ھێزەکانی پاراستنیش.
وێنەی ژنانی یەپەژە بە ملپێچی رەنگاورەنگ لە بەرەکانی شەردا دژی داعش زۆر دەبینرێن.
پاس ئازادکردنی رەقە ، چیرۆکی خۆش لە نێوان ئاوارەکانی کەمپەکان ھەیە ، بەجۆرێک ئەم کەمپانە لەلایەن ھێزەکانی سوریای دیموکراسی و ھێزەکانی خۆپارێزیی بەرێوەدەچێت، پیاوە عارەبەکان سکالا دەکەن دەلێن: مافی زۆر زیاتر بۆ ژنان ھەیە ، خۆ ئەگەر ھاوار بکەین بەسەر ژنەکان ، ئەوا دەخرێینە زیندانەوە.
بۆ کپکردنەوەی ئاگری تایفی پێویست دەکات ئەو مۆدێلە گشتگیر بکرێت ، نەک تەنھا لە سوریا بەڵکو بۆتەواوی رۆژھەڵاتی ناڤین و تەنانەت بۆ جیھانیش.
ئەم مۆدێلە لە ھزری عەبدوڵا ئۆجەلانەوەیە ، کە لە ١٩٩٩ لە تورکیا لە زینادنی دایە. کوردانی سوریا داوای دەوڵەتی نەژادی ناکەن .
ئەوانە گەرەنتین بۆمانەوەیان لە سوریادا لە چوارچیوەی سیستەمێکی کۆنفیدرالی دیموکراسی.
ئایدلۆژیای کوردانی سوریا وتورکیا لە ھی باشور بە ملیۆن میل لەیەکتر دورن . بە نەزەری تورکیا ئۆجەلان تیرۆریستە ، بەڵام دژی سیستەمێکە کە بوونی گەلێک دەیەوێت بسرێتەوە ، بۆ ئازادی گەلێک تێدەکۆشێت، بۆیە ھەرگیز باوەڕ بەوە ناکرێت رۆژئاوا بێت پشتیوانی لە تێگەیشتنی ئەردۆگان بکات. ئەوردۆگان ھەڵمەتی توندوتیژی و زیندانیکردنی ئۆپزسیۆن و پاکتاوکردن بەکاردەبات لە دژی سەدان ھەزار کەس.
لەشۆڕشی رۆژئاڤا جیھانێکی دیکە لەدایک دەبێت.ئەردۆگان دەڵێت کاری ئێمە ئەوەیە پێش لەدایکبوونی بیخنکێنین.
ئەوەتا لە دایک بوو ، دەشێ جیھانێکی زۆر مرۆڤدۆستانەتر و بەبەھاتر وکۆمەڵگایەکی یەکسانی بێت، ھیچ نابێت بکەین جگە لە ھێشتنەوەی ئەو شۆڕشە بە زیندوویی.دەکریت بەوە دەستپێبکەین چەک نەفرۆشینە تورکیا و لە ناتۆشی دەربکەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.