مامۆستا نادر كانی كوردەیی: ئەزموونی چوونە نێو پەڕلەمانی مامۆستایانی ئایینی سەرکەوتوو نەبووە

لەلایەن ستاندار Posted on 475 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی هەندێك لە لیستەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چەند بانگخواز ومامۆستایەكی ئایینی كاندید كردوە بۆ خۆپاڵاوتن، ئەم دیاردەیە ناڕەزای بەشێك لە مامۆستایانی ئایینی لێكەوتەوە.

ئەمڕؤ مامۆستا نادر كانی كوردەیی، مامۆستایی ئایینی دیاری شاری هەولێر، لە پەیجی تایبەتی خۆی بانگەوازێكی بڵاوكردۆتەوە كە داوا لەمامۆستایانی ئایینی بەڕێز دەكات “سەرقاڵ بن بەکاری بانگەوازی و نەچنە ناو ئەو پڕۆسەوە”.

هەروەها مامۆستا كانی كوردەیی هۆكارەكەی ئەم بانگەوازەی گەڕاندەوە بۆ “ئەزموونی چوونە نێو پەڕلەمانی مامۆستایانی ئایینی، كە سەرکەوتوو نەبووە لەگەڵ ئەوەش سومعەی ئەوانی لەکەدار کردووە”.

هەروەها  دوێنێ مامۆستایەكی تری شاری هەڵەبجە بەناوی د.عەبدودائیم هەورامانی لە وتارێكیدا بەناوی “هاوارێك بۆ بانگه‌واز” روی خۆی دەكاتە بانگخواز ومامۆستایانی ئایینی ودەڵێت: “تكایه‌ به‌زه‌ییتان به‌ بانگه‌وازدا بێته‌وه‌ و ته‌نها ئێوه‌ ماون خه‌ڵكی دڵی پێتان خۆش بێت و ئومێدێك بن بۆ ئاینده‌ی ئه‌م گه‌له‌”. هەروەها مامۆستا هەورامانی دەڵێ: “به‌خوا كاتێك فه‌قێ بوون و خه‌ڵك تیكه‌ نانێكی پێ‌ به‌خشین ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ بوو ببنه‌ خزمه‌تكاری مزگه‌وت. تكایه‌ مزگه‌وته‌كان بێ‌ ناز مه‌كه‌ن و بیرێك له‌ ئاینده‌ی ئه‌و لاوانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ تاكه‌ ئومێدێكیان مامۆستایانی ئایینی و ئێوه‌ن”.

 

دەقی بانگەوازەكەی مامۆستا نادر كانی كوردەیی:

بسم الله الرحمن الرحیم

موسوڵمانانی خۆشەویست لەم ڕۆژانەی دوایی چەندەها لایەن سێ هەتا چوار لایەن لەئاستی سەرکردایەتی ئەو لایەنانە داوام لێکراوە خۆم کاندید بکەم بۆ ئەندام پەڕلەمانی کوردستان و عێڕاق ، بەڵام سوپاس بۆ خوا هەموویانم ڕەت کردۆتەوە وەزۆر سوپاسی ئەو لایەنانە دەکەم کەمتمانەیان بەمن هەیە ، بۆیە هەر لێرەوە داوا لەمامۆستایانی ئایینی بەڕێز دەکەم سەرقاڵ بن بەکاری بانگەوازی و نەچنە ناو ئەو پڕۆسەوە لەبەر ئەوەی ئەزموونی چوونە نێو پەڕلەمانی مامۆستایانی ئایینی سەرکەوتوو نەبووە لەگەڵ ئەوەش سومعەی ئەوانی لەکەدار کردووە ، لەگەڵ ڕێزم بۆگشت لایەک و ڕای ئێوە چی یە لەم بارەیەوە خوشک و برایان ؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.