پاشەکشەی ئیدارەو بنکە تەندروستیەکان پەرچە کردارێکە باراش لەئاشی دووژمن لێ دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 473 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی
هەرێمی کوردستان لەدەستپێکی یەکەم هەنگاونانیەوە تاکو نوسینی ئەم وتارەم لەبەڕێوەبردنی ئیدارەدا یەکەمی بێ ڕکابەرە لەسەرئاستی جیهان بەگشتی ؟
هۆکاری ئەم سەرکەوتنەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند ڕێوشوێنێك کەلەسەرەتاوە کۆی کابینە یەك لەدوایەکەکان بەم ئاڕاستە هەنگاویان بۆ ناوە بەتایبەتی لەبواری پلاندانان ؟

لەبواری چاکسازی و دابین کردنی موچە هەنگاوی بوێرو دڵخۆشەکەری ناوە بەتایبەتی لەبواری کەم کردنەوەی ڕۆتین هاوڵاتیان متمانەی زۆریان بەداهاتووی چاکسازییەکان هەیە کەلەسەر ئاستی باڵا کاری بۆ دەکرێت و لێژنەی باڵای بۆ دروستکراوە ؟

هەنگاو و ئاڕاستەکان دڵخۆشکەرن بەئاڕاستەی کەم کردنەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی وڵات لەسەرجەم ئاستەکانی وزە ، نەوت ، یەکخستنی گومرگەکان ئەوەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ بوونی پلان و بەرنامەیەکی ڕێك و پێکی وەزارەتی پلاندانان بەهاوکاری وەزارەتی دارایی بەئاڕاستەی زیادکردنی داهات بۆیە دەڵێم سڵاو لەجەنابی سەرۆکی حکومەت وتیمی یاوەری ؟

لەدوای ١٦/١٠/٢٠١٧دەرکەوت بێ پلان و بێ سەروبەرترین حکومەت گەربوونی هەبێت لەسەرئاستی جیهان ئەو حکومەتە سەیرو سەمەرەی هەرێمە ؟
من دەپرسم لەکوێی جیهان و حکومەتەکانیان بووە بەڕێوەبەری فەرمانگە بێ ئاکاداری و بوونی پرس و ڕاوێژ و بوونی هیچ نوسراوو بڕیارێك بەشێوەیەکی فەڔمی بەڕێوەبەرێك یاخود حزبێکی سیاسی پاشەکشە بەفەرمانگەکەی بکات و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە نەبێت بۆیە دەڵێم سڵاو لەسەرۆکی حکومەت و وەزیری تەندروستی ؟

ڕۆژی 6/٢/٢٠١٨ دوای نزیکەی 110 ڕۆژ لەپاشەکشەی هێزەکانی پارتی و ئیدارە لەنێو سەنتەری شاری مخموورو شارەدێی قەراج بێ بوونی هیچ ڕوو بە ڕووبوونەوەیەك بەندە پەیوەندی کرد بە بەڕێز ، د ڕێکەوت حمەڕشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارم کردەوەلەوەی هیچ بڔیارو نوسراوێکی وەزارەت هەیە سەبارەت بە پاشەکشەوگوستنەوەی فەرمانبەران و داوو درمان و پێداویستیە پزیشکیەکان لەبنکەی تەندروستی مخموور

دوای ٢٤بیست و چوار کاتژمێر واتە لەڕۆژی ٧/٢/٢٠١٨ دوای یەك ڕۆژ بەڕێز وەزیری تەندروستی وەڵامی دامەوەو ئاماژە بەوە دەکات هیچ بڕیارو نوسراوێکم نەداوەو واژۆشم نەکردووە بەئاڕاستەی پاشەکشەی نەخۆشخانەو بنکە تەندروستیەکان لەسەرئاستی کۆی ناوچەکێشەلەسەرەکان بەشاری مخموورەوە بۆ ئەم مەبەستە هەردوێنێ دوای پەیوەندییەکە واتە ڕۆژی ٦/٢/٢٠١٨ سەردانی سەرۆک وەزیرانم کردوەو ئاگاداری بەڕێزیانمان کردۆتەوە لە وەڵامدا کاك نێچیرڤان بەڵێنی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی داوە هیوادارم چارەسەری بکات چونکە وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ چۆڵکردن و گواستنەوەی پێداویستیە پزیشکیەکان ، دەرمان و فەرمانبەران نین ئەوەی کراوە بە بەدەرە لەسیاسەتی کارکردنمان لە وەزارەتی تەندروستی بۆیە سڵاو لەکاکی وەزیری بێ دەسەڵات کەناوێرێت نوقە بکات ؟

لەکۆتا دەڵێم لەنێوان دووکەسایەتی دیاری نێوحکومەتی بێ دەسەڵاتی هەرێم واتە وەزیرو سەرۆك وەزیرکامەیان دەتوانێت ڕاستگۆیی خۆی لەکارو کرداردا دەربخات و جیاوازییەکان لەنێوان هەردوولادا بەڕووناکی دەربخات چونکە گەر زێدەڕۆییم نەکردبێت متمانە لەنێوان هەردوولادا تەنهاو تەنها بە بەڵێنی کرداری و ڕاستگۆیانە دەسەبەر دەکرێت و لەهەمانکاتدا دەسەبەری ڕێزوخۆشەویستی جەماوەر بەدەست دەهێنرێت ؟

بۆیە دەڵێم سڵاو لەکاکی سەرۆك وەزیرو کاکی وەزیری تەندروستی پاشەکشەی ئیدارەو بنکە تەندروستیەکان لەسنوورەکەمان کاکی سەرۆك وەزیر پەرچەکردارێکە دژ بەویستی سەرجەم چین و توێژەکانە لەم شارەخوێنبەخشەدا خزمەت بەلایەنی بەرامبەر دەکات و باراش لەئاشی دووژمن کردنەو زیان گەیاندنە بەداهاتووی کوردستانی بوونی دەڤەرەکەمان ، لەهەمانکاتدا ئێوەش بە بەرپرسیاری یەکەم دەزانین لەدواکەوتنتان بەئاڕاستەی پاراستنی تەندروستی دانیشتوانی ناوچەکێشەلەسەرەکان بەگشتی و مخموور بەتایبەتی ، ئێوە دەڵێن چی سەرۆك ؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.