چەند سەرچاوەیەکی بیانی: حزبەکانی دەسەڵات بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی کورسیەکانیان دادەبەزێ

لەلایەن ستاندار Posted on 448 جار بینراوە

ستانده‌ر

بەپێی چەند ڕاپرسیەک کەلەلایەن چەند دەزگایەکی ئەمریکی و ئێرانییەوە ئەنجامدراوە دەنگی ھەردوو حزبی دەسەڵات بەنزیکەی ۲۰ کورسی پەڕلەمانی کەمدەکەن لەبەرامبەریشدا دەنگی معاڕەزە زیاددەکات.

لەڕاپرسیەکدا کە ئـەمریکییەکان لەڕێگەی ڕێکخراوی NDIی ئەمریکی لەدوو کاتی جیاواز ئەنجامدراوە ئەنجامی ڕاپرسیەکان بەم شێوەیە بووە.

ڕاپرسی یەکەم كه‌ لەرێکەوتی ١٦/١١/٢٠١٧ ئـەنجامدراوە ئـەنجامەکان بەم شێوەیە بووە:
١- پارتی ٣٢ کورسی
٢-گۆڕان ١٧کورسی
٣-ھاوپەیمانی ٨کورسی
٤-یەکێتی ١٠ کورسی
٥-یەکگرتوو ٧ کورسی
٦- کۆمەڵ ٧ کورسی
٧- نەوەی نوێ٢بۆ ٣ کورسی

لەڕاپرسی دووەمدا کە لەرێکەوتی ١٠/١٢/٢٠١٧ ئـەنجامدراوە کورسی لایەنەکان بەم شێوە بووە:
پارتی ٢٩ کورسی
گۆران ١٩کورسی
ھاوپەیمانی ١٠کورسی
یەکێتی ٩کورسی
یەکگرتوو٨کورسی
کۆمەڵ ٧کورسی
نەوەی نوێ٤کورسی.
لە ڕاپرسییەکیتردا کە ئـێران لەرێگەی بەشی توێژینەوەی سوپای قودس ئەنجامیداوە لەبەرواری ١٨-١٩ی مانگی دوانزەی ساڵی رابردوو.
بەپێی ئەو راپرسیەش ئەنجامەکان بەم شێوەیە بووە:
١-پارتی ٢٩ کورسی
٢-گۆڕان ٢٢کورسی
٣-ھاوپەیمانی ١٠ کورسی
٤-یەکێتی ٨کورسی
٥- یەکگرتوو ٧ کورسی
٦- کۆمەڵ ٧ کورسی
٧- نەوەی نوێ ٤ کورسی.

لەم ڕاپرسیانەدا نزیکەی ١١ بۆ ١٤ کورسی دیارنین و لەتەم و مژدان (دەنگی خۆڵەمێشین)، بۆیە چاودێران پێیانوایە ئـەگەر لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن فشار نەکەن بۆ ئـەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک ، ئـەگەری ئـەوە ھەیە ئـەم کورسیانە بچنە خزمەتی پارتی و یەکێتی لەرێگەی ئـەو تاکتیک و تەزویرانەی کە بەکاری دێنن لەتۆمار و شێوازی دەنگدان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.