بارزانی لەسەر چەند پرسێک نامەیەکی نھێنی ئاراستەی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 429 جار بینراوە

ستاندەر
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی ڕەسمیی بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناردووە، لەبارەی بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و داوای لێکردوون لەسەر ھەندێک کێشەی ھەنوکەیی ھەرێم لە نێویشیان پرسی ھەڵبژاردن خۆیان یەکلابکەنەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ماڵپەری دوارۆژ بڵاویکردۆتەوە پۆستی سەرۆکی ھەرێم بۆ ماوەیەکی کاتیی بەپێی یاسا لەڕێگەی پەرلەمانی کوردستان سڕ (تەجمید) دەکرێت، تاوەکو دەستوری داھاتووی ھەرێم دەنوسرێتەوە، بۆ ئەمەش لیژنەی نوسینەوەی دەستوور لەپەرلەمان کارادەکرێتەوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، پارتی و یەکێتی بەشێوەیەکی سەرەتایی ڕێککەوتوون ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، بەڵام ھەڵبژاردن بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، تاوەکو لەدەستور یەکلایدەکرێتەوە ئەنجامنادرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.