ستاندەر
ساڵح مووسلیم، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم لە درێژەی لێدوانەکەیدا لەبارەی ھاننی سوپای سوریا بۆ عەفرین ڕایگەیاند ئێمە بانگی حکوومەتی سووریامان کرد و وتمان: وەرن سنوورەکانی خۆتان بپارێزن، بەڵام ڕژێم وەڵامی نەدایەوە. ئێمە داوا لە ڕژێمی سووریا دەکەین سنوورەکان بپارێزێت، بەڵام ھەتا ئێستا ھیچ ڕێککەوتنێک لەنێوانماندا نەکراوە. من دیسان دەیڵێمەوە لە عەفرین لەنێوان ئێمە و ڕژێمدا ھیچ ڕێککەوتنێک نییە.
ناوبراو وتیشی: ڕووسیا لە سەرەتادا بە ئێمەی گوت: یان تورکیا دێت، یان دەبێ قبووڵی بکەن ھێزەکانی ڕژێم بێنە ھەرێمەکە.
ساڵح موسلیم ڕاشیگەیاند: ئێمە نامانەوێ پێگەی کۆنی ڕژێمی بەعس بێتەوە نێو عەفرین، ئەگەر شتێکی وەھا ڕووبدات لە بەرانبەریدا بەرخۆدان دەکەین.