کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا قوڵتر دەبنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 366 جار بینراوە

ستانده ر

حکومەتی ھەرێم دەیەوێت رێکەوتنێکی تر لەگەڵ” ڕۆز نەفتی ” روسیدا بکات. نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: کەلەچەند رۆژی داھاتوودا سەردانی روسیا دەکەین، بەمەبەستی واژۆکردنی گرێبەستێکی تر لەگەڵ کۆمپانییە ڕوسییەکە، ئـەم لێدوانەی بارزانی لەکاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو حوکمەتی ھەرێم رێکەوتنێکی ستراتیجی نەوتی لەگەڵ رۆز نەفتی روسی ئـەنجامدابوو، بەپێی رێکەوتنەکەش بێت حوکمەتی ھەرێم بری یەک ملیارد دۆلاری پارەی پێشەکی وەرگرتبوو، بەڵام تا ئـێستانازاندرێت ئـەو برە پارەیە چۆن و بۆ چ مەبەستێک سەرف کرا. ئـەم رێکەوتنە نوێ یەی حوکمەتی ھەرێم کە بەنیازە ئـەنجامی بدات لەگەڵ کۆمپانیا روسییەکە، لەکاتێکدایە کە حوکمەتی عێراقی دوای روداوەکانی ١٦ ئـۆکتۆبەر دەستی بەسەر نزیکەی ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەدا گرتووە، جیا لەمەش عێراق لەم ھەوڵانەی ھەرێم نیگەرانە، بۆیە بەشێکی چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کە ئـەم ھەوڵانەی ھەرێم کێشەکانی نێوان بەغداو ھەولێر قوڵتر دەکاتەوە و ھۆکارێک دەبن بۆ نەگەیشتن بە رێکەوتنێکی ھەنووکەیی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.