لەسەر ھێرشەکەی سەر گەنجەکە داوای ڕونکردنەوە لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 424 جار بینراوە

ستاندەر
دوای ئەوەی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا چالاکوانێکی کورد بەناوی ڕەنجدەر گڕاوی چوە سەر رێگای نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و، ڕەخنەی لێگرت و کۆمەڵێک قسەی توندی پێگوت لەسەر دۆخی ھەولێر، دواتر لەنێوان ئەو چالاکوانە و نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە یەکێتی ئەوروپا دەمەقاڵە دروست بو.

لەمبارەیەوە عەبدولڕەحمان عەلی ئەندامنی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت “نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەپەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا جگەلەوتنی چەند وتەیەکی نەشیاو بەچەند گەنجێکی کورد لەوڵاتی بەلجیکا کەبارەگای یەکێتیەکەی لێیە ، پەلاماری ئەو گەنجانەشیدا .
نوسیویەتیشی ” پێویستەو دەبێت فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر ھەڵسوکەوتی ئەو نوێنەرەیان لەپەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بدات و لێپێچینەوەشی لەگەڵدا بکات .
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ڕاشیگەیاندوە ناکرێت نوێنەری حکومەتی ھەرێم بیت ولەبەرامبەر وتنی ھەندێ قسەی چەند گەنجێکی کورد بەوشێوازە کاردانەوەت ھەبێت .

جێ ی باسە رەنجدەر گراوی سکالای یاسایی لەسەر ھەرەشەکانی سەری لەسەر نەوزاد ھادی و دلاوەر ئاشگەیی لەپۆلیسی بروکسل تومارکرد.

Image may contain: 3 people, people smiling, people standing and outdoor

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.