هەدەپە بەربەستی ١٠٪ تێپەڕدەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 431 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی دوا ڕاپرسی کە کۆمپانیایەکی باوەرپێکراوی تورکی ئەنجامی داوە پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە بەربەستی ١٠٪ تێدەپەڕێنێت.

دەزگای ئاکامی ئەهلی تایبەت بە راپرسی، لە دوا ئەنجامی راپرسییەکی گشتیدا کە دوێنێ بڵایکردەوە، دەریدەخات کە هەدەپە سەرەڕای هەمو قەیرانەکان و دەستگیرکردنی زۆرێک لە سەرکردەکانی لە تورکیا، لە هەڵبژاردنی گشتی کە ساڵی داهاتو بڕیارە بەڕێوە بچێت، بەربەستی ١٠٪ دەربازدەکات و ١٢٪ لە دەنگەکان بەدەستدێنێت، بەمشێوەیەش دەچێتە ناو پەرلەمان.

هاوکات مەهەپە پارتی رەگەزپەرستی تورک مەهەپە، لە بن بەربەستەکە دەمێنێتەوە، هەروەها ئاکەپە پارتی داد و گەشەپێدانی سەر بە ئەردۆغان، زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمان لە دەستدەدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.