ئەگەر دەنگ نەدەم چی ؟ ئەگەر دەنگ بدەم چی؟

لەلایەن ستاندار Posted on 526 جار بینراوە

وریا فتاح

ــ پارتی و یەکێتی لەو ھەڵبژاردنانەی دێنە پێشەوە گرەویان لەسەر ئەوەیە کەمترین خەڵک بەشداربێت لە پرۆسەی ھەڵبژاردن، چونکی ئەوان دەزانن تا پرۆسەی ھەڵبژاردن قەرەبالغتر بێت باڵانسی دەنگی ئەوان کەم دەکات. لەماوەی چەند ساڵی رابردوشدا بەبەرنامەیەکی زیرەکانە ئیشیان لەسەر ئەوە کردووە خەڵک بێ ئومێد بکەن و ساردی بکەنەوە لە دەنگدان، پیشاندانی ئەو وێنانەی یەک کورسی یەکسانە بە سەد کورسی و تەزویرکردنی دەنگ و بێ بەھاکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردن، تەنھا بە ئامانجی ئەوەیە خەڵک نەچێتە سەرسندوقی دەنگدان، چونکی پارتی و یەکێتی کۆمەڵێک دەنگی کۆنکرێتیان ھەیە و لە دونیای سیاسی ئێمەدا ھەرشتێ روبدات بێ بیرکردنەوە ئەوان دەچنە سەرسندوقەکانی دەنگدان و دەنگ دەدەنەوە بەم دوو ھێزە.
بەم نمونەیە دەمەوێت ئەمە رون بکەمەوە بۆ ھەموو ئەوانەی نەفرەت لە ھەڵبژاردن دەکەن و ناچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و لە ھەمان کاتیشدا نارازین لە دەسەڵاتە.
بۆنمونە پارێزگای ھەولێر بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئایاری عێراق ۱٥ کورسی بەرکەوتووە، تۆی ناڕازی ناچی بۆ دەنگدان بەبێ ئەوەی خۆت بزانی نەچونت خزمەتە بەم دەسەڵاتەو ئەگەر بزانن نەچویت رەنگە خەڵاتی رێزلێنانیشت بدەنێ، چونکی ئەم دوو ھێزە گرەو لەسەر ئەوە دەکەن تۆی ناڕازی نەچیتە سەرسندوق.
نەچونت ھیچ لەوە کەم ناکاتەوە ئەو پانزە کورسیەی بۆ ھەولێر و ئەو ۱۸ کورسیەی بۆ سلێمانی دانراوە ھەر بەم شێوەیەیە. کەوتا ئەگەر دەتەوێت یەکێتی و پارتی زۆرترینی ئەم کورسیانە ببەن مەچۆ بۆ دەنگدان و بەشداری مەکە!.

ـ ئێستا پرسیارێک لە مێشکتدایە ئەی ئەگەر بچم ئەم دەسەڵاتە دەگۆڕدرێ؟
رەنگە ئەگەر ھەموو دەنگە نارازییەکان لە چوارچێوەی ئەو ھێزانەی دژی دەسەڵاتن خۆیان دیسپلین بکەن و بە دەنگەکانیان سزایەکی گەورەی دەسەڵات بدەن ئەگەرێکی زۆرە دەسەڵات بخەن، لە حاڵێکدا ئەمەش مەیسەر نەبوو تۆ بەو دەنگە نارازییەت کە لە دژی دەسەڵات دەیدەیت بەشێکی دیواری ئەو دەسەڵاتە لەق بکەیت ئەمەش ھەنگاوێکی گەورەیە بۆ لاوازکردنی ئەو دەسەڵاتەی سێ چارەگە سەدەیە لەو ساحەیە گەمە بە کەرامەتی خەڵک دەکات و رەگی داکوتاوە، ھەرگیزیش بەو نیازو ئومێدەوە مەچۆ سەر سندوق کە دوای ھەڵبژاردن کۆتایی بەم دەسەڵاتە دێت، چونکی ئەم دەسەڵاتە ماوەیەکی زۆر بەنەخۆشی دەژیت و بەردەوامی و نەفەس درێژی ئێمە لە سزادانی ھەناسەی لێ دەبڕێت و دەیکوژێت.

لە بژاردەی یەکەمیاندا تۆی نارازی کە ناچیت بۆ دەنگدان و دەنگ دژی ئەم دەسەڵاتە نادەیت، ھیچ جیاوازیت نیە لەگەڵ ئەو کەسەی جاسوسی بەسەر من و تۆوە دەکات و لە قوت و بژێوی ئێمە دەخوات.
بژاردەی دووەم لە خراپترین حاڵەتدا جیات دەکاتەوە لەو کەسانەی ھۆکاری ھۆکاری مانەوەی ئەو دەسەڵاتەن.
ــ لێرەدا شتێکی تر سەرھەڵدەدات منی نارازی بۆ ئەوەی جیابکرێمەوە لەو کەسانەی خزمەتکار و ھۆکاری مانەوەی ئەو دەسەڵاتەن، دەچم بۆ دەنگدان بەڵام دەنگەکەم دەسوتێنم!!!
قەناحەتم پێبکە سوتاندنی ئەم دەنگە بە ھێزترە لەو دەنگەی لە دژی دەسەڵات دەیدەیت بەو لایەنەی بەرانبەر دەسەڵات وەستاوە منیش دەیسوتێنم!!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.