لەڕووخساردا دەم بەخەندە لەدەروونەوە تەواوشپرزە!!

لەلایەن ستاندار Posted on 389 جار بینراوە

يوسف سوارە قادر

ئاید ۆلۆژیای فەلسەفەی حزبایەتی لەدیدی دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە پێیناوەتە ئەوپەڕی سەقەتی و ئیفلاسی و مشەخۆریو بێمتمانەیی لە پەیڕەوکردنی پڕۆگرامەکانی ئیدارەدان . وە تێکەڵاو کردنی مەنهەجی ئیدارەدانی حکومەت و حزب وە زاڵ کردنی حزب بەسەر حکومەت هەمیشە بەکارهێنانی حکومەت لە خزمەتی حزب و بەرژەوەندی سەخسی .یان مامەڵەکردنی نابەرپرسانە لەئاست کێشە و قەیرانەکان کە زۆربەی دروست کراوی دەستی خۆیانن چونکە بەرژەوەندی کەسی و حزبی خۆیان لەو قەیرانانەدا هەیە بۆ خۆڵکردنەچاوی خەڵک کەگوایە ئەوان بۆچارەسەرکردنی قەیرانەکان دەست دەکەن بەگەڕێکی نوێ لە کۆبوونەوەکان هەمیشە لەکۆبوونەوەکانیاندا کەچەندین ساڵە بەردەوامە کوبوونەوە لەپێناو کۆبوونەوە درێژەی هەیە تاکو ئیستاش بەردەوامە ولەدوای کۆتایهاتنی کۆبوونەوەکانیاندا لێدوان بۆ میدیاکانیان دەدەن جارێک نەبوو نەڵێن کۆبوونەوەکەمان ئیجابی نەبوو وە نەڵێن لەسەر کۆمەڵێک خاڵ هاوڕانەبووین کۆبونەوەکانمان بەردەوام دەبێت ئەمە لەلایەک .

لەلایەکی ترەوە هەرکەڕووماڵی دانیشتنەکانیان دەکرێت سەرەتا هەردوولا باوەش پێکدادەکەن وەک ئەوەوایە ماوەساڵانێکە یەکتریان نەبینیوە وەک ئەوە وایە کەلەمەنفادا بووبن تامەزرۆی بینینی یەکترن . زۆربەی کات بەشتە بێماناکان دەدەن لەقاقای پێکەنین من نازانم بەچی پێدەکەنن بەعەقڵیەتی ئەوخەڵکە کەوا چەندین ساڵە فریویان دەدەن بەبیانووی فرۆشتنەوەی خەباتی شاخ و کوردایەتی بەو خەڵکە و یان بەڵێنە پڕ درۆینەکانیان کەساڵانێکە لەسەر ئەوڕێچکەیە بەردەوامن یان بەئەقڵیەتی خۆیان دەدەن لەقاقای پێکەنینە کەخۆشیان نازانن بۆچی کۆدەبنەوە وەک ئەکتەری شانۆکان نواندن دەکەن بەڵام لەدەرووندا زۆر وێرانن کۆڵەگەی معنەویەتیان بەتەواوی ڕوخاوەو نەخۆشن ویژدانیان بە بەردەوامی ئازاریان دەدات شەوانە زۆر بە خراپی چاویان دەچێتە خەو بە درێژای شەو لەگەڵ ئازاری ویژدان گەڵاڵە بوونە یان دەیانەوێت بە پێکەنینە درۆینەکانیان وا خۆیان نیشان بدەن کە زۆر باشن هیچ کێشەی دەرونیان نییە .

ئاخۆ ئەم سیاسیانەی کە دەسەڵاتدارن لەم هەرێمە دەبێ چاوەڕوانی چیان لێبکرێت کەخۆیان لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو هەرەسیان هێنا توشی ئیفلاسی سیاسەت بوون ئێستاش کە قەدەر مەسیری میلەتێک و ووڵاتێکی بێباکی کردۆتە ژێر ڕکێفی ئەم ئیفلاسە سیاسیانە بەهەمان ئەو ئەقڵیەتەی پێشوو مامەڵە دەکەن بۆیە لەسیاسەت گەڕانەوە بەرەو دوا بەشتێکی مەحاڵ نازانرێت چونکە ئەوە خۆی لەخۆیدا بەو سەقەتە ئیفلاسە سیاسیەدا هاتوەو میلەتی گەیاندۆتە ئەم ڕۆژە شومەی کە تێی کەوتووە خۆشیانی کردووە بەو مشەخۆرە کە وەک نەخۆشی شێرپەنجە وایە کەتەواو لاشەی ئەم میلەتەی نغرۆی ئازارو مەینەت کردووە وەدروست بوونی بێمتمانەیش لەنێوانیاندا گەیشتووە بەخاڵی سفر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.