ستاندهر
دوای ئەوەی ناکۆکی باڵەکانی ناو یەکێتی قوڵبوویەوە و دوو نامە لە نێوان کۆسرەت ڕەسول و ھێرۆ ئیبڕاھیم ئەحمەد ئاڵوگۆڕکران ئەوڕۆ ڕۆژنامەی “شرق الاوسط” بڵاویکردۆتەوە کە لەناو یەکێتی بڕیاردراوە پۆستی سکرتێری یەکێتی ھەڵوەشێتەوە.
چاودێران وایدەبینن ئەوە ھەوڵێکی بنەماڵەی تاڵەبانی بێت لەدژی جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی (کۆسرەت ڕەسول) کە دەیویست ببێت بە سکرتێری یەکێتی.