پەیەدە ھەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم ڕادەگەیەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 366 جار بینراوە

ستاندەر
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکرات راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم لە پراگ-ی پایتەختی چیک بڵاوکردەوە.
پەیەدە دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم-ی لەلایەن چیکەوە شەرمەزار کردوەو وتوشیەتی”دەبو دەوڵەتی چیک لەبەرەی ئازادیخوازان و ئەو کەسایەتییانە بوایە کە داوای دیموکراسیی دەکەن و بەڕۆڵی بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی تیرۆر ھەستایە، کە دەوڵەتی تورک ھەوڵدەدات لە ئەوروپا بڵاوی بکاتەوە، داواش لە دەوڵەتی چیک دەکەین، کە لەگەڵ ئازادکردنی ساڵح موسلیم، لەبەرامبەر ئەو کارە نایاساییەدا داوای لێبوردن بکات.”

راشیدەگەیەنێت ساڵح موسلیم کاتێک ھاوسەرۆکی پەیەدە بو، ڕۆڵی ھەبو لە پێشکەشکردنی چارەسەریی سیاسیی لە کێشەکانی سوریادا، پرۆژەی دیموکراتی باکوری سوریای پێشکەشکرد، بۆ ئەوەی ببێتە نمونەی سوریایەکی دیموکرات و ھەمو ھاوڵاتییەک بەپێی بنەما نێودەوڵەتییەکان، ئازاد و شەرەفمەندانە بژی.

وتوشیەتی”حکومەتی ئاکەپە ئێستا دەیەوێت تۆڵەی خۆی لەو لایەنانە بکاتەوە کە شەڕی تیرۆریستانی داعش-یان کردوە، لەوچوارچێوەیەدا بە بیانوی جۆراوجۆر، ھەوڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسایەتییانەش دەدات کە ھاوڵاتی تورکیا نین، وەک سەرەتایەکیش، لەسەر داوای دەوڵەتی تورک، بەبێ ھیچ پاساوێکی یاسایی، ساڵح موسلیم لەلایەن حکومەتی چیک-ەوە دەستگیرکرا.”

پەیەدە داواشی لە کوردانی نیشتەجێی ئەوروپا کردوە ئەو کارانە بە ڕێگای دیموکراتی شەرمەزار بکەن و بەئەرکی ئەخلاقیی و مرۆڤدۆستیی خۆیان ھەستن و ئەم کەسایەتییە نیشتمانییە ئازاد بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.