پێش تایێ بەڕێ بەخۆدادان ، باش نیە

لەلایەن ستاندار Posted on 428 جار بینراوە

مەھدی کاوانی

لە سەر عەفرین و غۆتە ، دوو دیاردەی وێک چوو و دوو هەلوێستی جیا ئەوا بۆ ۳٦ ڕۆژ دەچێ تورکیای دووەم هێزی ناتۆ بەو هەموو هێزە زەبەلاحەی و ماشێنە جەنگیە فراوانەی و بەو زیاتر لە ۲٠ هەزار کەسی سوپای موعارەزەی سەر بە خۆی کە دڵنيام بەرەی نوسرەو داعشیشیان لەگەڵ دایە ، شەلم کوێرم هیچ نابوێرم و بە دڕندانەترین شێوە جگە لە شەڕکردنیان لە دژی شەڕڤانان بە سەختترین شێوە خەلکی سڤیل دەکەنە ئامانج و بە سەدان خەلکی سڤێلیان لە ئافرەت و منداڵ و بەساڵاچوان شەهیدو بریندار کردووە ، کەچی تا ئێستا منبەری جیهانی زۆر شەرمنانەیە بەرامبەریان و لە لایەکی تریشەوە پاش چوار ڕۆژ لە بۆردومانەکانی فرۆکەکانی سووری و ڕووسی ، مەجلسی ئەمن کۆبوونەوەی کرد لە سەریان بۆ ڕاگرتنی بۆردوومان و شەڕ کردن لە غۆتەی شەڕقی . با هەندێ وردبوونەوە لە سەری بکەین کە بۆچی ئەو هەموو بانێکەو دوو هەوایە لە بەگژاداچووەکان و هەلوێست وەرگرتنەکان و شتی دیکەشەوە دەناویاندا دەبینرێ .

با لە ئەمەریکا دەست پێبکەین : بۆچی ئەمەریکا لە سەر شەڕڤانان ، لە دێر زور هاتە دەنگو بە فرۆکەو تۆپی دوورهاوێژ ئەو هەموو کوشت و کوشتارەی لە سوپای سوریاو رووسەکان کردو لە عەفرینیش ، نیمچە گلۆپێکی سەوز بۆ تورکانی پێ کرد . دیسان بۆچی لە سەر کوشت و کوشتاری کوردان لە عەفرین وەدەنگ نایێ و ئەی بۆچی لە مینبەری مەجلیسی ئەمن وا بەو توندیەی باسی وەحشی گەرێتی بوردومانی فرۆکەکانی بەشار ئەسەدو بگرە ڕووسیش دەکات دژی خەلکی سڤێل . ئەوروپیەکانیش بە هەمان شێوە لە سەر عەفرین شەرمنانە قسە دەکەن لە سەر غۆتەی شەرقیش ڕێکاو ڕێک وەک ئەمەریکیەکان ئاسا لە مەجلیس ئەمن لێدوانی خۆیان دا . ئایا هەر هەمووی لە بەر ئەوەیە کە سیاسەتەکانیان لە گەڵ ئەمەریکا ڕێک خەن یان چیتر . ئەگەر بیر بکەیتەوە هەر یەکەمی لێ دەکەوێتەوە ئەگەر نا مەعقولە تورکیا و ڕێکخراوە توندرەوە ئاینیەکانی سەر بە خۆیان بە ئارەزووی خۆیان کوردی دژ بە داعش ، دەکوتنەوەو ئەمەریکا بێدەنگە و لە بەرامبەریشدا هێزەکانی بەشار ئەسەدو فرۆکەکانیان کە ئەو بردومانانە دەکەن و دەڵێن بۆ پاککردنەوەی بەرەی نوسرەو ڕێکخراوە توند ڕەوەکانی ترە ، کەچی لەدژیانن .

گۆتمان ڕووسیا لە عەفرین بێدەنگە بۆ قایل کردنی تورکیا . هەمان شتیش لە ئەمەریکاو ئەوروپا ڕووی دا . هێشتا هەلوێستی ئێران و ڕژێمی بەشار ئەسەد نەرمترە لە هەلوێستی رووس و ئەمەریکیەکان لە شەڕی عەفرین . هەقە کوردیش مەبەستم یەپەگەو شەڕڤانانیەتی لەو هەلگێڕو وەرگێڕیەی دوو زەمەنی شەر لە سوریا تێبگەن و بە تەواوەتی هەموو هێلکەکان نەخەنە ناو یەک سەبەتە . کە سەردەمی داعش دەیان گۆت هەموو مەبەستەکان بۆ لەناو بردنی داعشەو ئێستاکە کە مەترسی داعش کەم بۆتەوە ، کەچی خەریکە ئاڕاستەکان ، ڕووی تر وەردەگری بۆ نمونە ئەمەریکیەکان لە دێرزوور هەلوێستێکیان وەرگرت بۆ داکۆکی لە شەڕڤانان و لە عەفرینیش شلەو پەیتەیان دایێ . یانی چی لە نیگەرانیەکانی تورکیا دژ بە شەڕڤانان تێ دەگەین و یەپەگەش لە شەڕی داعش هاوبەشمان بوون و جگە لە مانەوەی مەترسی داعش مەترسی ئێران و هێزەکانی بەشار ئەسەدیش ماون کە مەترسی بن لە سەر بەرژەوەندیەکانمان لە ناوچەکە بۆیە ناتوانین دەسبەرداری یەپەگە بین .

جوان تەماشا کە ئەوە تورکیایە لە یەپەگە دەدات کەچی ئەمەریکیەکان بە مەترسی ناویان ناهێنن و لە لاکەی تریش ئەوە ئێران و بەشار ئەسەدن کە هەلوێستێکی مام ناوەندیان لە شەڕی عەفرین وەرگرتیە کە چی ئەمەریکا ئەوان بە مەترسی خۆی دادەنێ . بە وردی لێی ورد بەرەوە ئەمەریکا بیر لە مەترسی نەیارەکانی کورد ناکاتەوە وەک قیروسیابن بەس بیر لە بەرژەوەندیەکانی خۆی دەکاتەوەو نایەوێت بە هەر نرخێک بیت تورکیای لە دەست دەرچێ . رووسیاش بە دیوەکەی تر هەمان شتە .ڕووسیا لە ڕێگەی شەڕی عەفرین و بۆ ئەوەی تورکی دەست کەوێ پشتی لە کورد کرد .ئێستاکە کە دەزانێ کورد بۆ تورکان مل دانادا ، دەیەوێ هێلی مام ناوەند وەرگرێ . ئێران و سوریای بەشاریش بە هەمان شێوە لە سەرەتادا ڕێگر نەبوون لەسەر پەرەگرتنە کوردیەکان ئێستاکە خەتی مام ناوەندیان وەرگرتیە لە دوا ڕۆژیش بە گوێرەی لێکەوتنەوەی ئاڕاستەکان هەلس و کەوت دەکەن . کوردیش بە ڕێگا پێدانیان بۆ هاتنە ناوەوەی سوپای سووری ، کارێکی باشیان کردووە وەک برین دوژمنی دە دوژمن بەر دەدەین بەس ناشبیت پشدێنی ئەمان لێ کاتەوە چونکە سوریاش دوژمنە . هەر وها ئیشەکی باشیش دەکات کە دەڵێن ئێمە لە ناو ئایندەی سووری دەرناچین لەو حالەتە نامەیەکیش نیشانی ئەمەریکیەکان دەدا ئەگەر بمانفرۆشنە تورکیا لە گەڵ محوەری سوری رووسی ئێرانی ڕێک دەکەوین . هێشتا زۆریشی ماوە داخوا بزانین ئاندەی سووریا چۆن دەمەییتەوە .

بە بروای خۆم هاودەنگی کوردان لە گەڵ ئەمەریکیەکان لە بەری ڕۆژهەلاتی فورات و هاودەنگیشیان لە گەڵ بەشار و ئێران و رووسەکان لە بەری ڕۆژئاوای فورات ، کارێکی دروستە . لە کێندەر ، دژە تورکی لێ بیت با ئەوان لەوێندەر بن . ئەمەریکاو ڕووسیا کو دەرێن کوردیشمان دەوێ و تورکیاشمان دەوێ با کوردیش ئەگەر هێلکە زۆرەکانیشی لە ناو سەبەتەی ئەمەرەکی بێت با هەندەکیش دەناو سەبەتەی محوەری ڕووسی ئێرانی سوری بهێڵیتەوە . بوون بە دەولەتیش ئەگەر وەبەریش بێت هێشتا زۆری ماوە با کوردیش پێش تایێ بەڕێ بەخۆی دانەدا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.