پارتی داوایەک ئاراستەی گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی دەکات ستاندەر ناوەرۆکەکەی بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 405 جار بینراوە

ستاندەر
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ستاندەری ڕاگەیاند وەفدێکی پارتی سەردانی ھەر سێ لایەنەی بزوتنەوەی گۆڕڕن و کۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کردوە داوای پێکھێنانی وەفدێکی ھاوبەشی لایەنە کوردستانیەکانیانی لێیان کردوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکەن.
وتیشی “پارتی ئەوەشی خستۆتە ڕوو لاری نیە ئەگەر وەفدەکە لەلایەن کەسێک لەناو ئەو سێ لایەنە سەرۆکایەتی بکرێت”
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد سێ یەنەکە بە داواکاریەکە ڕازی نەبونە و، ڕایانگەیاندوە پێشتر ئەوان داوای حکومەتی رزگاری نیشتیمانی-یان کردووە بۆ ئەوەی سەرەتایەکی نوێ لەگەڵ بەغدا دەستپێکرێت بەڵام ئەو داواکاریە لەلایەن پاری ڕەتکراوەتەوە کە مەرجی ئەوان بوە بۆ کاری پێکەوەیی لەگەڵ پارتی و یەکێتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.