١٠ ھەزار واژوو بۆ دەرکردنی بنکەکانی سوپای تورکیا لە ھەرێم درایە سەرۆکایەتی حکومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 446 جار بینراوە

ستاندەر
دوای دوو ھەفتە لە کەمپینی واژۆ کۆکردنەوە لە دژی ئەو سەربازگانەی دەوڵەتی تورک لە کوردستانی باشور ،، کە ئەم کەمپینە لەلایەن رێکخراوی ( ENOUGH )ەوە ڕاگەیێنرا بو ئیمڕۆ ۱/۳/۲٠۱۸بە یاداشتێک زیاتر لە ۱٠/٠٠٠ واژوو ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کرا.
بەشدار حەسەن پارێزەری ڕاوێژکاری ڕێکخراوەکە بە ستاندەری ڕاگەیاند کە مۆلەتی ۱٥ ڕۆژیان داوەتە حکومەتی ھەرێم کە ۱٦/۳ یە و ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی کیمیا بارانی ھەڵەبجە بۆ جێ بەجێ کردنی بڕیاری ژمارە ۳۷ ی ساڵی۲٠۱۳ ی پەڕلەمانی کوردستان کە تایبەتە بە پرسی دەرکردنی سەربازگەکانی تورک لە باشوری کوردستان ، ووتیشی سبەی وابڕیارە ھەمان ئەم یاداشت و وێنەیەک لەم واژۆیانە بدرێتە UN ، وتیشی ئەگەر تاکو ۱٦/۳ حکومەت ھیچ ڕێکارێکی پڕاکتیکی نەگرتەبەر پەنا بۆ بەر ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی عیراقی دەبەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.