پەسەندکردنی مادەکانی بودجەی عێراق بەردەوامە و فراکسیۆنە کوردیەکانیش ناڕازین

لەلایەن ستاندار Posted on 444 جار بینراوە

ستاندەر

لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ١٢ ماددەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ پەسەندکراو کۆبونەوەکەش بۆ رۆژی شەممەی داھاتو دواخرا.
سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان دژی ئەو رەشنووسەی پڕۆژەیاسای بودجەن، کە پشکی ھەرێمی کوردستانی لەبودجەدا بۆ ١٢.٦% کەمکردۆتەوە، لەکاتێکدا کورد داوای لە ١٧% دەکات.ھاوکات ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پەسەندکردنی پرۆژە یاسایی بودجەی ٢٠١٨ی عێراق وتی، “دوای دەیان کۆبونەوەی فراکسیۆنە کوردیەکان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان‌و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران‌و لایەنەکانی عێراق، بەداخەوە زۆرینەی داخوازیەکانی ئێمە بەھەند وەرنەگیراو ئەمڕۆ دەستکرا بەدەنگدان بەپرۆژە یاساکەو چاوەروانی کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەیان نەکرد”.
وتیشی، “ئەوەی ھەوڵ‌و توانامان ھەبو خستمانە گەر بۆ ئەوەی تێنەپەڕێت، بەڵام ئیتر ماوەتەوە سەر بڕیاری لایەنە سیاسیەکان چی بڕیارێک دەدەن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.