بۆئەم هەڵبژاردنە(پارتی و یەکێتی) بەچی خەڵک فریو دەدەن !!

لەلایەن ستاندار Posted on 486 جار بینراوە
یوسف سوارە قادر

ئەم دوو حزبە کەپارتی و یەکێتیە چەندەها ساڵە بونەتە موتەکە بەسەر خەڵکی یەوە بەهیچ شێوەیەکیش ناتوانن لەئاست ڕازی کردنی جەماوەرەکەیان سنوردار بمێنن بۆبانگەشەی هەڵبژاردنەکان وەک پیشەی هەمیشەییەیان هەرجارەی بەشێوەی جیاواز بۆفریودانی خەڵکی بەجۆرێک جاڕی بانگەشە دەکەن سەرەتا لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لەیەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی دا بەهۆکاری جیاجیا کەوتنە بانگەشەو وەک ئەکتەری سەرەکی ڕاپەڕینی ساڵی 1991 کەهەر لایەو خۆی بە پاڵەوانی درامای ڕاپەڕین نمایش دەکردوو کە گوایە ئەوان بوونەهۆکاری نەهێشتنی و زوڵم و ستەمی و دەرنانی حکومەتی بەعسی پێشوو. لەسەرووی هەمووشتەکانەوەش بەڵێنی ناڕاست و ساختەکردن لە دەنگدان لەهەڵبژاردن دووەم ساڵی 2005 کەهاو کات هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق وپەرلەمانی کوردستان لەخو گرتبوو ئەو هەڵبژاردنە لە هەڵبژاردنەکەی پێشووتر جیاوازتربوو چونکە دوولایەنی لەخۆگرتبوو لایەنی نەتەوایەتی و لایەنی حزبی (پارتی و یەکێتی ) پێشتر گۆڕانکاری ئەوتۆ لەهەموو عێراقدا هاتبووە ئاراوە لەوهەڵبژاردنەدا زیاتر بووەهۆی پێشبڕکێی نەتەوایەتی لەسەر ئاستی عێراقدا بۆچەسپاندن و دیاری کردنی پێگەی کورد لە هەمبەر بەڕێوەبردنی عێراق و چەسپاندنی ماف و ئیمتیازاتی کورد لەدەستووری هەمیشەیی عێراق دا هەلێک بوو زیاتر چانسی بەهێزتری دابوو بەو دوو حزبە کەبتوانن تەواو کایەی سیاسی خۆیان پەرە پێبدەن گەندەڵیەکان لەحکومەت و حزبی دا ڕۆژانە پەرەسەندنی بەرچاوی بەحۆوە ببینێ بەم جورە ئەم دووحزبە بانگەشەکانیان بەسەرکەوتوویی کەخۆیان وویستیان بۆیان چووەسەر ساختەکردن لەولاوە بوەستێت. هەلبژاردنی 25/7/2009 ئەو پڕۆسەیە جیاوازتر دەرکەوت چونکە هەندێک لیستی تر هاتنە ناو پڕۆسەکەوە کەجیاواز بوون لەلیستی دووحزبەکەی پێشوو سەرەتای بانگە شەی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان کرد لەکایەی پەرلەماندا و ببن بەسێبەربەدیار حکومەتەوە . هەردووحزب سەرەتاتوشی شۆک بوون بۆیە بەیەک لیست بەژداری کردنی خۆیان ڕاگەیاند بەڕاست و بەچەپ کەوتنە کڕینی ویژدانی خەڵک و دامەزراندنی هاوڵاتیان بەشێوەی کۆمەڵ بەخشینەوەی لاپتۆپ و دەمانچەی کڵۆک ..هد هاوردەکردنی ڕاوێژکاری بیانی بۆ ساختەکردن و هەڕەشەی نان بڕین کردنیان دەکرد لەخەڵکی ئەمەش سیستەمێکی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو کە ئەوان دایانهێنا بەهەرشێوەیەک بوو بانگەشەکانیان تەواو کرد . ساڵی 2013لەبانگەشەی ئەو هەڵبژاردنداهەمووه ڕێکارانەیان گرتە بەر کەبۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پێشووتر پەیڕەویان دەکرد دووبارەیان کردەوە لەگەڵ هەندێک بەڵێنی نوێ کەلەبانگەشەکانی تر بوونی نەبوو بۆ ئەو کات شتێکی نوێ بوو نموونە بۆ ئەو بەڵێنانەش دامەزراندنی سندوقێک بۆ کوکردنەوەی پارەی نەوت ڕاستەوخۆ پشکی هاوڵاتیان لەو سندوقەدیاری بکرێت وبچێتە سەر حساب بانکیەکانیان وپێدانی کارەبای 24کاتژمێری وڕاکێشانی بۆڕی غاز بۆ ماڵان گەڵێ شتی تر ئەمانە بوون بانگەشەی هەڵبژاردنەکان .

ئایا بۆ ئەم هەڵبژاردنەی کە وابڕیارە لە 12/5/2018ئەنجام بدرێت دەبێت ئەم دووحزبە چ سیناریۆیەکیان ئامادە کردبێت

اـ ئەگەر بەڵێنی دامەزراندنش بەدەنگدەرەکانیان بدەن چۆن دامەزراندنێک بە چ موچەیەک موچەی تەواو یان نیو موچە یان چارەکە موچە ئایاچەند مانگێک جارێک یان هەموو مانگێک

ب ـ ێەگەر بەڵێنی پشکی هاوڵاتی لەسندوقی پارەی نەوت بدەن بە دەنگ دەرەکانیان کام پارە ئەوپارەیەی کەوالەسایەی ئەواندا هەموو هاوڵاتیەک وبگرە نەوەکەشی قەرزار کردووە تاکو چەندین ساڵی تر

جـ ـ ئەگەر بەڵێنی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بەخەڵکی بدەن ئەی ئەم هەموو قەیرانانە لەپای چی.

د ـ ئەگەر بەڵێنی دەمانچەو چەکی N4بدەن دەنگدەرەکانیان ئەوا هەموو ئەوچەکانە لەبازاڕی ڕەشدا فرۆشران .

هـ ـ ئەگەر هەڕەشەی نان بڕین لەخەڵکی بکەن ئەوا هەموو خەڵک نان بڕاو کراوە لەوەزیاتر چی تر.

و ـ ئەگەربەڵێنی چارەسەرکردنی ناوچە جێناکۆکەکانی و مادەی 140ی بدەن بەدەنگدەرەکان ئەی 16ی ئۆکتۆبەر مانای چی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.