پەرلەمانتاران و خانەنشینی و خزمەتی خەڵک

لەلایەن ستاندار Posted on 440 جار بینراوە

عەمار كەڵكانی

لەم باردۆخە ئابوورییە خراپەدا پەرلەمانتاران لەجیاتی ئەوەی کێشەی خەڵک چارەسەر بکەن، خەمی خۆیانە، چونکە دوای چەند مانگێکی تر کاریان تەواو دەبێت دەیانەوێت بە مووچەی چەور خانەنشین بن. باشە ئەوە پەرلەمانە یان دیوەخان؟

نا بۆ خانەنشینی نایاسایی و خانەنشینی پلە باڵاکان بە مووچەی بەرز. بەداخەوە دەبوو لەم کاتەدا پەرلەمان خەریکی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بێ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی خەڵک، نەک خودی ژیانی پەرلەمانتاران.

بەداخەوە بەم یاسایە هێندەی تر بارگرانی دەخرێتە سەر خەزێنەی وڵات، کە حەق نییە بەوجۆرە بێت. بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران تەمەنی خانیشیان تەواو نەکردووە و چۆن دەبێ خانەنشین بن؟ زۆربەیان بڕوانامەی بەرزیان هەیە. پێش بوون بە پەرلەمانتاری بەشێکی زۆریان فەرمانبەر بوون و دەتوانن بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان. گەر بیانەوێت خزمەتی کۆمەڵگا بکەن دەبوو پەرلەمان یاساکەی بەپێچەوانەوە پەسند کردبا و مووچەی خانەنیشی پەرلەمانتار و وەزیر و پلەباڵاکانی تری هەڵبوەشاندایەوە، نەک بە یاسا خانەنشیان بۆ ڕێک بخات. هەرجاڕێک هەڵبژاردنەکان نزیک دەبێتەوە کۆمەلێک پرسی وا دەهێنرێتە بەرباس خەڵک و کۆمەڵگای پێ سەرقاڵ دەکەن، هەتا بتوانن دیسان هەست و سۆزی خەڵکی پێ بجوڵێن لە هەلمەتەکانی هەلبژاڕدن دا ،بەداخەوە هێشتان یاساکە دەرنەچووە هەموو حیزبەکانی ناو پەرلەمان کەوتنە تەخوین کردنی یەکتر کەوا ئەو لەگەلە و ئەو لەگەل نیە بەداخەوە، دەبوو ئەوان شەڕیان لەسەر ئەوە کردبا کێ لە خەمی خەڵکە و لە بەرژەوەندی خەڵک کار دەکات و کێ پێشەنگە لە گەیاندنی کێشەکانی هاووڵاتییان و چارەسەر کردنیان، کامیان؟ کەی؟ هاتوونەتە ناو خەڵک گوێیان لە کێشەکانی خەڵک گرتووە و کامیان وەکوو هاووڵاتێکی ئاسایی دەژی؟ کامیان بێ کارەبایە؟ بێ ئۆتۆمبێلی دوا مۆدێله ؟ کامەکان تەواو نابن …….بۆیە دەبێت پەرلەمانتاران شەڕیان لەسەر ئەوە کردبا، کە دەبێت یاسا سەروەر بێت لە هەرێم بۆ بەرپرسێکی و هاووڵاتێکی ئاسایی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.