فراکسیۆنی گۆڕان داوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تەواوی دانیشتنەکە دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 489 جار بینراوە

ستاندەر
لە ڕوونکردنەوەیەکدا فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات ئەو بەشانەی دانیشتنەکە بڵاوبکاتەوە کە فراکسیۆنەکەیان داوای جێبەجێ کردنی یاسای خانەنشینی عێراق دەکات و دەنگی (نەخێر)یان داوە بۆ خانەنشین کردنی پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەکان.

رونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی لە فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان

هاوڵاتیانی کوردستان

پاش ئەوەی دوێنێ ٣ . ٣ . ٢٠١٨ داواکارییەکمان بۆ گەڕاندنەوەو ھەڵوەشاندنەوەی بڕگەی دووی ماددەی سێی تایبەت بە خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەکان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد, ئەمڕۆ ٤ . ٣ . ٢٠١٨ نۆ فراکسیۆنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەڵویستی خۆیان بڵاوکردەوە. ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان بەم بۆنەیەوە رایدەگەیەنین:
یەک, سوپاسی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین کە داواکاریی فراکسیۆنی گۆڕانی جێبەجێکرد.
دوو, سوپاسی ھەڵوێستی ھەر نۆ فراکسیۆنەکەی پەرلەمان دەکەین, کە دوای داواکارییەکەی دوێنێی ئێمە بۆ گەڕانەوە و ھەڵوەشاندنەوەی مادەی خانەنشینی پەرلەمانتار و پلەتایبەتەکان, ئەوانیش داوای گەڕانەوەی مادەکەیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانکرد.
سێ, داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین ئەو دوو بەشە ڤیدیۆیەی دانیشتنەکان بڵاوبکاتەوە, کە ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان داوای بەرکارکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عیراق دەکەین و, دەنگیشمان بە بڕگەی دووی مادەی سێی یاساکە نەداوەو دژی بووین, کە تایبەتە بە خانەنشینی پەرلەمانتار و پلەتایبەتەکان.
چوار، داواش دەکەین کەمترین مووچەی خانەنشینی لە ٤٠٠٠٠٠ چوارسەد ھەزار دینار کەمتر نەبێت و، پێداچوونەوە بەم ماددەیەش بکرێت.

فراکسیۆنی گۆڕان
٤ . ٣ ٢٠١٨

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.