یەکێتی بەیانی دواین بڕیار لەسەر کاتی بەستنی کۆنگرە دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 503 جار بینراوە

ستاندەر
زوبێر عوسمان جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی “سبەی دووشەممە ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی رۆژی ئەنجامدانی کۆنگرە، لەھەمان رۆژ بە ئامادەبونی بەشێکی زۆری کادێرانی یەکێتی لەھۆڵی تەلاری ھونەر لەشاری سلێمانی رۆژی بەستنی کۆنگرە دیاری دەکرێت”.
ناوبراو راشیگەیاندووە سکرتاریەتی ئەنجومەنی ناوەندی‌و لێپرسراوی کۆمسیۆنەکان لەماڵی مام جەلال لەدەباشان بە ئامادەبونی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد‌و شاناز ئیبراھیم ئەحمەد‌و عادل موراد بۆ قسەکردن لەسەر کۆبونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی‌و ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرە کۆبونەتەوەو دواتر ھەر لەو کۆبونەوەیە بریار دراوە سبەی “دوشەممە” ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ بریاردان لەسەر دیارکردنی رۆژی کۆنگرە کۆببێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.