پارتی دیموكراتی كوردستان: ئەو کەسەی دەکرێتە پارێزگاری کەرکوک پێویستە خیانەت نەکاو لەخیانەتیش بەژدارنەبووبێ

لەلایەن ستاندار Posted on 562 جار بینراوە

ستانده‌ر

د. محمد خوڕشید بەرپرسی لقی سێ ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ڕادیۆی ڕووداو ڕایگەیاند کەوا مەرجی پارتی بۆ دیاریکردنی پارێزگاری نوێی کەرکوک ئەوەیە پێویستە ئەو کەسەی دەکرێتە پارێزگاری کەرکوک بە ڕێککەوتنی لایەنە سیاسیەکان بێت بەچاوپۆشین لەوەی یەکێتی بێت یان ھەر حزبێکی تر، وە پێویستە ئەو کەسە خیانەت نەکاو لەخیانەتیش بەژدار نەبووبێ.

لەلایەکی ترەوە ناوبراو باسی لەوەکرد کەوا داھاتێ سلێمانی ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت بەڵکو زۆربەی دەچێت بۆ ئیدارەی گشتی.

وتیشی سلێمانی ناتوانێت ئیدارەی خۆی بدات ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان نەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.