کێ کۆمەلگای لێک ترازاند !

لەلایەن ستاندار Posted on 503 جار بینراوە

نەجاد رەسول

(پەرلەمان قازی حزبە )

لە ناوکۆمەلگای کوردی باشووردا ئینسانەکان بۆ کردنەوەی رۆژێکی نوێ بیر لە ساتەوەختێک دەکەنە کەتییایدا سات بەدوای ساتدا گشت ئەو بنەما رەمزی و دام دەزگایانەی باوەریان پێیان بوو لە ژیانیاندا بوونیان نەمێنێت رادەی پەژارەی و ئازار و دەردەسەریەکانی ناو کۆمەلگای کوردی تونتردەبن ،ساوای ئەزموونی کوردی و حوکمرانی ئێرە سیستەمێکی پر لەدلردقی و لۆژیکی خێزانی سیاسی و تەماحی کەسی تاسەرەنجام گەیشت بەدروستکردنی کۆمەلگایەکی بێدەنگ و تەسلیمبوو بەئێرادەیەکی وێرانکەر و کۆمەلێک خەبیری زیاتر لە نیوسەدە لە وێرانکردن و لێک ترازنی کۆمەلایەتی و ئەخلاقی و ئینتمای بەرهەم هێنا . ئەوەی لەپەرلەماندا دەگوزەرێت بریتیە لە حزب ،هەموو ئەمانە دەست و قاچ و چاوی حزبەکانن ئەمانە چاوساغی حزبن ،ئەمانە کەسانێک نین لەدەرەوەی ئیرادەو و ویست و قازانجی حزب قسەبکەن بەلکو یەکانگیرن لەگەل بەرژەوەندی بالای نوخبە دەست رۆیشتووەکانی گروپ و بالا و خزمانی حزب .

حزب لێرەدا ئاراستەی کاری بۆ بنیاتنان و رێکخستەوەی تەندروستی کۆمەلگاو دام دەزگاکانی نەبووە تا ئاراستەی کاری پەرلەمنتاریش بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی یاسای و ئەخلاقی دروست بکات بۆ کۆمەلگای باشوور،بەلکو بە پێچەوانەوە لە زۆر قۆناغی دا بۆتە بەربەستێک لەبەردەم هاوکێشە سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابووریەکان بەوەی خۆی بەشێک بێت لە مقدساتی حزب و گروپ و خێزان و بنەمالە سیاسیەکان دا بینیبێتەوە . لە زۆر وێستگەی ژیانی سیاسی دا پەرلەمانتار وەک قازی حزب و دەروێشی پیاوی سیاسیەکان و بەوەی وێنەیەکی ناشیرینی دەربارەی دۆزی کورد و یاساو ململانێکان نیشانداوە وەک حکایەت و مەهزەلەیەکی سیاسی دوور لەئاکاری دونیا بینی پەرلەمانتاری و نوێنەری دەنگی هەلبژێردراوی شەقام و کۆمەلگای خوارەوە بێت ،بەوەی گوێرایەلی بۆ حزب و بێگوێی بۆ شەقالم و دەنگدەرانیان وێنا بکەن ئەوپەری وەلائی سیاسی بۆ کەسە کان ناو نێوەندی بریاری سیاسی حزب نیشاندەدات و داویەتی . خەزێنەی حزب پریەتی لەم حکایەتانەی ناو پەرلەمان لەدارمانێکی ئەخلاقی بەرامبەر بە هاونشتمانیان لە خۆ پارەدارکردن و هەژارخستنی کۆمەلگاو قورسکردنی ئەرکەکانیان سەرشانی کۆی گشتی خەلک و بەتایبەت چینی ژێر پێ کەوتووی حزب ،کۆمەلگای کوردی پێویستی بە بۆمەلەرزەیەکی فکری هەیە لە دونیابینی بۆ سەرجەم سێکتەرەکانی ژیانی وەک چۆن سەرکردو وسیاسی و حزبی باشوور پێویستیان بە تێپەراندنی خەونە رۆمانسیەکانیانە هەیە لە تێک شکاندون و لێکترازانی زیاتری هاونیشتمانیانی . هەموو ئەمانە دەرەنجامی دونیایەکە کەسیاسیەکان ناتوانن بێهودەی بکەن بە هیوا و دۆزەخ بکەن بە سەرزەمینێک لە بەهەشت . ‘

ئەکتەرە سیاسیەکانی باشوور ناتوانن سیاسەت لە سنووری دروشم تێپەرێنن،کەلەسەر دیوارێکی پر مەینەتی وسووتاوی باشوور! لەراستی دا ئینسانی سیاسی بوونی نیە لەم هەرێمەدا بەلۆژیکی ئەمانە کەسان و ئینسانی ئابوورین مادە و خۆ پارەدارکردن و دەولەمەندکردن سەنتەری سەرەکی ژیانیانە،دوور لەهەموو بەها ئەخلاقی و کۆمەلایەتی و دینین ئینسانێکی ئابووری رووتن . ویژدانی خۆشگوزەرانی کۆمەلایەتی ئەمانە شوێنی هەموو ویژدانە ئینسانی و نەتەوەی و پیشەیانەی گرتۆتەوە ،کۆمەلگای باشوور ئێستا لە شێوەی مردوێک وایە هیچ زیرەیەکی لێ نابیسرێت ڤ و هیچ هاوارێکی نوێ ی لێ دروست نابێت،ئەمەی رووئەدات واتە کۆمەلگایەکە ناتوانێت سزای حزبەکان بدات لەدەرەوەی هۆلی پەرلەمانێک وەک قازی حزب بن ،لەهەمان کاتدا بێ دەنگی حزبیش ماناوسیمای زۆر لەخۆی هەلدەگرێت لەوەی قسەکردن لەسەر خۆ پارەدارکردنی ئەمانە واتە قسەکردنە لەسەر پیاوانی حزب و جەوهەری حزب و ئامانجەکانی حزب لەکۆمەلگای باشووردا حزب رووبەرووی دارمان دەبات .

ئەمانەی ناو هۆلی پەرلەمان گروپی سەرکەوتووەکانی ناو کۆمەلگای بێدەنگ و حزب و قازانج ویستن بۆیە کەمتر بیر لە ویژدانێک دەکەنەوە کە ئازاریان بدات ئەم گەمە سیاسیانەی ناو هۆلی پەرلەمان سیستەمێکە لە سیستەمەکانی دونیای حەلال و حەرامی حزبە سیاسەکانی ئێرە ،پەرلەمان وەک سێبەرێکی حزبی رووت لەفەرهەنگی بێ حورمەتکردنی کۆمەلگای باشوور لەوەی حەرام و حەلالەکان لە حزبدا هەمان حەلاو حەرامەکانی پەرلەمانن لە وێنا کردنیان بە ژێرخانێک بۆ هەژارخستنی تاکەکانی کۆمەلگای کوردی و دوورخستنەوەی لە مەسەلە سەرەکیەکانی ، بەدەر لەمانە نە نەریتی کۆمەلاتی و نە ئاین نە ناوچەی کۆمەلگای لێک نەترازاند بەلکو حزب و مشەخۆرانی بوون بوون بەبەشێک لە کۆمەلگایەکی لێک ترازراو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.