گەیشتنی بێزاری خەڵک بۆ ئاستی پەشیمانى لە ڕاپەرین

لەلایەن ستاندار Posted on 515 جار بینراوە

بەشدار حەسەن چاوشین

کورد لە دیرۆکی خۆیدا دووجار بەر لە ڕاپەڕین دەرفەتی بۆ ڕەخساوە حوکمڕانی خۆی بکات و حکومەت پێک بھێنی ، جاری یەکەم لەسەردەمی شێخ مەحمودی حەفیددا لەساڵی ۱۹۲۲ کە پێیان ووتوە (کابینە) بەڵام ئەم کابینەیە لە ساڵێ زیاتر دەوامی نەکردیە بەھۆی ھێرشی ئینگلیزەوە بۆ سەر کوردستان ، حکومەتەکەی شێخ محمود و کابینەکەی ڕوخاوە.

دەرفەتی یان جاری دووەم لە ساڵی ۱۹٤٦ لەسەردەمی قازی محەممەد دا کە ئەوکات پێان ووتوە (ھەیئەتی ڕەئیسە) ، بەڵام ئەم ھەیئەتەش لەساڵێک زیاتری تێنەپەڕاندیە بە ھۆی ھێرشی ئەرتەشی ئێرانەوە بۆسەر کوردستان و لە ئاکامدا حکومەتەکەی قازی محەمەد و ھەیئەتەکەی ئەویش ڕوخاوە.

ئیتر کورد حوکمڕانی و دەوڵەت داری بۆ ھەڵنەکەوتوە تاکو ڕاپەڕینی بەھاری ساڵی ۱۹۹۱ کە لە ئەنجامی ئەم ڕاپەڕیینە کورد دیسانەوە ھەلی سێیەمی بۆھاتە پێش کە حکومەت و وەزارەت پێک بھێنێ بەڵام جیا لە دوو جارەکەی پێشوتر ئەمجارەیان لەڕێگای سەندووقەکانی دەنگدان پەڕلەمانی کوردستان ھەڵبژێردرا و حکومەتی پەنجا بە پەنجا پێکھێنرا ، ھەروەھا تەجروبەی (مجلس التنفیذی) حوکمی زاتی ، تەجروبەیەکی بەعسی و تەجروبەی بەشداری وەزیرە کوردەکانی سەردەمی مەلیکی و جمھوریش لە دەرەوەی نوێنەایەتی دەسەڵاتی کوردی بو.
پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی پەنجا بە پەنجاکەی پاتی و یەکێتی ھەر ماشاڵلای دەوێ!!
بەداخەوە ئەوەی نەمان بینیبو و نەمانبیستبو لە حوکمڕانی سەقەتی ئەم دوو حزبە قۆرخکارە لە تەجروبەیەی بەناو دەوڵەتداری کوردی لە دوای ڕاپەڕینی۱۹۹۱ بینیمان، ھەر لە ئەزموونی دو ئیدارەیی و سێ ھەرێمی (ھەرێمی یەکیتی و ھەرێمی پارتی و ھەرێمی بزوتنەوەی ئیسلامی) و بێ پلانی لە دابینکردنی خزمەتگوزاری گشتی و گەشەی ئابوری کە ئەنجامەکەی ئەوەیە کە دەیبینین بڕینی قووتی خەڵک و برسیێتی و قات و قڕی و خولقاندنی دوو بەرەکی و نەھێشتنی ئینتیما و دڵسۆزی بۆ نەتەوە ونیشتیمان و پەشیمان بوونەوەی خەڵک لەڕاپەریینیش.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات دەرەنجامێکی حەتمی ئەزمونی حوکمڕانی کوردیە لە دوای ڕاپەرین، پێویست بو دوای ئەو ھەموو نەھامەتیە کە بۆیەکەمجار دۆخێکی لەبار ھاتە پێش بۆ ئەوەی کورد مومارەسەی حوکمداری بکات بۆ ئەو ماوە درێژە، دەکرا ئەزمونێکی زۆر جوانتر پێشکەش بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە مۆدیل بۆ بەشەکانی تری کوردستان نەوەک وەک ئێستا خەڵکی خۆمان لێ ی ڕاکەن، ڕاستکردنەوەی پەیامەکانی ڕاپەرین بە گۆرینی ئەو مۆدێلە حوکمڕانیە دەبێت بۆ مۆدێلێکی نوێ کە لەجێ ی شەرعیەتی شۆڕشگێری شەرعیەتی دەنگی خەڵک و متمانەی جەماوەری ھەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.